كەركوك - INA
فەوجی 3ی لیوای 56ی حەشدی شەعبی ئازادكردنی ئەو هاوڵاتییەی ڕاگەیاند كە دوێنێ لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ڕفێندرابوو، دوای ئەوەی هێرشكرایە سەر گوندی دۆكمشان- ی سەر بە ناحییەی ڕەشاد له باشووری ڕۆژئاوای كەركوك.
فەیسەڵ ئەنوەری عاسی فەرماندەی فەوجی سێ بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "هێزە ئەمنییەكان بە هاوكاری هۆزەكانی ئەو ناوچانە توانیان چەند كاتژمێرێك پاش ڕفاندنی لەلایەن چەتەكانی داعشەوە هاوڵاتییەكە ئازاد بكەن""ئەو هەواڵانە بەدوور دەخەنەوە كهباس لە بوونی هەر حاڵەتێكی تردهكهن ههروهكو لههەندێك میدیا و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بڵاوكرایەتەوە.
وتیشی: "لە بەرەبەیاندا هێزە ئەمنییەكان ئۆپەراسیۆنی گەڕان و پشكنینیان لە ناوچەكانی نزیكی ئەو ناحییەكە دەستپێكرد، كە بە هەمەچەشنی جوگرافی و سەختی ناوچەكە ناسراوە بۆ پڕكردنەوەی كەلێنەكان و ڕێگریكردن لە دزەپێكردنی تیرۆریستان بۆ ناو گوندەكانی نزیك ناحییە رەشاد.