به‌غداـ INA
جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حاكم زاملی سۆزی دا به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی په‌ترۆدۆلار بۆ پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌ترۆل بكات.
نووسینگه‌ی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌تووه راگه‌یاند" جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران حاكم زاملی له‌نووسینگه‌ی خۆی به‌ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتارانی ئه‌م پارێزگایه پێشوازی له‌پارێزگاری واست محه‌مه‌د جه‌میل ئه‌لمه‌یاحی كرد به‌مه‌به‌ستی تاتوێكردنی كێشه‌كانی پارێزگاكه ودۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆیان و باشتركردنی ره‌وشی خزمه‌تگوزاری، زاملی داوای له‌پارێزگار و نوێنه‌رانی واست كرد به‌گیانی یه‌ك تیم و دوور له‌ئینتیما و كاریگه‌ری حزبی كار بكه‌ن بۆ پێش كێش كردنی ئه‌و خزمه‌تانه‌ی كه خه‌ڵكی پارێزگاكه چاوه‌رێی ده‌كات بۆیان جێبه‌جێ بكرێن.
هه‌روه‌ها به‌پێی به‌یاننامه‌كه زاملی ئاماده‌ی خۆی ده‌ربریوه كه هه‌ماهه‌نگی پێویست له‌گه‌ڵ لایه‌نی جێبه‌جێكار بكات سه‌باره‌ت به مافه داراییه‌كان و دابه‌شكردنی به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه بۆ وزه‌ی كاره‌با بۆ هه‌موو پارێزگاكان به‌تایبه‌تی پارێزگای واست، هه‌روه‌ها سۆزی دا كه به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی په‌ترۆدۆلار بۆ پارێزگاكانی به‌رهه‌مهێنه‌ری په‌ترۆڵ بكات و له‌كاتێكی نزیكدا سه‌ردانی پارێزگای واست بكات وپشتگیری خه‌ڵكه‌كه‌ی بكات بۆ نه‌هێشتنی هه‌موو كۆسپه‌كان.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه پارێزگاری واست و نوێنه‌رانی ئه‌م پارێزگایه له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوایان كرد كه پارێزگای واست كۆمپانیایه‌كی په‌ترۆڵی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌بێت و زیاتر پشتگیری بكرێت و رۆڵێكی زیاتر به‌حكومه‌تی ناوخۆیی بدرێت چونكه ئه‌م پارێزگایه گرنگیه‌كی ستراتیژی هه‌یه.
مەسرور بارزانى له‌گه‌ڵ هاكان فيدان كۆبووه‌وه