بەغدا/ INA
ئەمڕۆ یەکشەممەوەزارەتی پەروەردە بەرواری دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی "خولی دەیەم "ی ناوەندەکانی نەهێشتنی نەخوێندەواری دیاری کرد
لە راگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری تەکنیکی لە بەشی جێبەجێکاری فێردکردنی خوێندەواری لە وەزارەتی پەروەردە، تاقیکردنەوەی کۆتایی ناوەندەکانی خوێندەواری بۆ ساڵی خوێندنی 2021-2022 دیاری کرد.
لەو راگەیندراوەکەدا ھاتوە کە "تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ ڕۆژی هەینی 6 / 5 / 2022 لە سەرجەم ناوەندەکانی فێرکردنی خوێندەواری بە زمانی عەرەبی و زمانەکانی تر بۆ قۆناغی بنەڕەتی و تەواوکاری لە بەغدا و پارێزگاکان دانراوە و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت کە تاقیکردنەوەکە بۆ ئەم ماددانەی خوارەوە دەبێت (خوێندنەوە، ژماردن و رۆشنبیری گشتی).
ھاوکات روونیشکراوەتەوە کە "تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ ناوەندەکانی کۆمەڵگاکان ڕۆژی سێشەممە 10ی ئایاری 2022 دەبێت و ڕۆژی پێنجشەممە 12ی ئایاری 2022 کۆتایی دێت"
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "تاقیکردنەوەکانی کۆتایی قۆناغی سەرەتایی بۆ نمرەکانی "خولی یەکەم" تەواونەکراو لە ڕۆژی دووشەممە 16ی ئایاری 2022 دەستپێدەکات و ڕۆژی شەممەش وەک یەکێک لە ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان ئاسایی دەبێت"