وەزارەتی ناوخۆ ئەو ماددە یاساییانە دیاری دەکات کە بۆ پاراستنی بەکاربەر و سزادانی سەرپێچیکاران جێ بەجێدەکات

ئەمنی
  • 10-04-2022, 20:30
  • +A -A

    بەغداد/ INA 

    ئەمرۆ  یەکشەممە وەزارەتی ناوخۆ  ئەو ماددە یاساییانەی دەستنیشان کرد کە بۆ پاراستنی بەکاربەرانی ناوخۆ و جێگیر کردنی نرخەکان و رێگری لە مۆنۆپۆلکردنی بازار جێبەجێ دەکات.
    بەرپرسی پەیوەندی و ڕاگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆ لیوا سەعد مەعن بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند"چەند ماددەیەک هەیە کە وەزارەتی ناوخۆ دەتوانێت کاری لەسەر بکات بۆ پاراستنی بەکارهێنەری نیشتمانی.
    وتیشی: "ماددەکان پێکھاتون لە 10ماددەی یاسای بۆ پاراستنی بەکاربەران، لەوانە بڕگەی 35ی یاسای بازرگانی و یاسای ڕێکخستنی بازرگانی ژمارە 20، ئەوە جگە لە یاسای گومرگ"
    وتیشی: "مادەی 240ی یاسای سزادانی عێراقی سزای هەر کەسێک دەدات کە یاسا و ڕێسا و ڕێنماییەکان پێشێل دەکات"
    ھەروەک وتیشی: "وەزارەتی ناوخۆ سەرپێچیکاران دەستگیر دەکات و رەوانەی دادگاکانی دەکات و دواتر بەپێی تاوانەکە و مادەی یاسایی گونجێنراوە سزای خۆی وەردەگرێت کە سزاکەی بەند کردن و راگیران پێ بژاردنە"
    پێشتر وەزارەتی بازرگانی تەئکیدی لەراگرتنی تیمەکانی چاودێریکردن لەوەزارەتی ناوخۆ کردەوە کە بەشدارن  لە ئۆپراسیۆنەکانی دژی قۆرخکاری و 
    بەرزکردنەوەی نرخەکان لەبازادا. 
    ھاوکات محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ووت: "هەندێک لە بازرگانان لەپشت  بەرز کردنەوەی نرخەکانی ئەم دواییەی  بازار بون  و ئێمە لە دژی 50 بازرگان هەڵوێستمان گرتووە"