بەغداد – INA
محمد كەریم خەفاجی وەزیری كشتوكاڵی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە، تەئكیدیكردەوە: لە رێگەدان بە هاوردەكردنی بێمەرجی هەموو بەرهەمە كشتوكاڵەیكان و پابەندبوونی وەزارەت بە سەرجەمی ئەو بڕیارانەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ روبەڕوبونەوەی بەرزبونەوەی نرخ دەریكردووە.
وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵ حەمید نایف لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، راگەیاند: خەفاجی بە ئامادەبوونی بریكار و راوێژكارانی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتیەكانی فەرمانگەو كۆمپانیاكانی وەزارەت سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی دەستەی راوێژی وەزارەتی كرد بۆ تاوتوێكردنی ئەو بابەتانەی پەیوەندی بە گەشەپێدانی كەرتی كشتوكاڵەوە هەیە.
وتیشی: وەزیری كشوكاڵا لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا تەئكیدی لە پابەندبوونی وەزارەت بە سەرجەم بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران كردەوە كە بەمەبەستی روبەڕووبنەوەی بەرزبونەوەی نرخ دەریكردووە، بە تایبەتی بۆ بەرهەمە كشتوكاڵیەكان، ئاشكرایكرد: وەزارەت رێگەدەدات بە هاوردەكردنی بێمەرجی هەموو بەرهەمە كشتوكاڵەیكان، بەپێی رێنماییەكانی ئەنجومەنی وەزیران.
وتیشی: دەستەی راوێژ لە وەزارەت رازیبوە كە رێگە بدات بە هاوردەكردنی مریشك و هێلكەو ماسی بەلەبەرچاوگرتنی یاسای تەندروستی ئاژەڵان, هاوكات دەستەكە رێگە دەدات بە هاوردەكردنی بەرهەمی ناوخۆیی لە هەرێمی كوردستان وەك مریشك و هێلكە بۆ هەموو پارێزگاكانی عێراق.
ئاشكراشیكرد: وەزارەتەكە بەردەوام دەبێت لە هەوڵەكانی بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی بەپێی ساڵنامەی كشتوكاڵی كە پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كراوە بۆ رەچاوكردنی ئەگەری دووبارە ناساندنەوەی.