بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران "حاکم زامیلی " هەوڵەکانی پەرلەمانی ئاشکراکرد بۆ تێپەراندنی ئەو یاسایانەی کە خزمەتی بەشە جیاجیاکان لە عێراقییەکان دەکات و ئاماژەی بەکارەکانی دامەزراندنی سندوقی سیادی بۆ گەشەپێدانی گەنجان و بێکاران کرد
زامیلی بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (INA)ووت"عێراق فایلی قەرەبووکردنەوەی کوێتی تەواوکردوە و ئەو پارەیەی تەرخان کراوە هێشتا لەوەزارەتی داراییە کە لە سەرەتادا ڕێژەی قەرزی بەرز لە سەدا 5 بوو ، پاشان دابەزی بۆ سەدا 3 و زیاتر لە 52 ملیار دۆلار بە کوێت دراوە"
وتیشی: "پێویستە ئەنجومەنی نوێنەران هەمان ڕێژە لە ڕێگەی پرۆژە یاساێکەوە ببستتەوە بە بەشێک لە هاوردەی نەوت کە لەنێوان هەژاران و بێکاراندا، وەبەرهێنان بکات" و وتیشی: بێگومان ئەو بڕە زۆرە چونکە پشت بە هەناردەی نەوت دەبەستێت
زامیلی وتیشی: "ئێمە کار لەسەر سندوقێکی سیادی دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین گەنجان و ژمارەیەکی زۆر لە بێکاران گرینگیان پێبدەین"
ھاوکات بانکی ناوەندی پێشتر پشتگیری خۆی بۆ دامەزراندنی سندوقی سیادی بۆ نەوەکانی داهاتوو دووپاتکردبویەوە .
لەسەر ھامان پرس ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆکارو باری دارایی مەزھەر محەمەد ساڵح ریگەیاند کە دامەزراندنی سندوقی سامانی سیادی دەبێتە هۆی زیاترکردنی داهاتی هەناردەی نەوتی خاو لە جیاتی ئەوەی لە بودجەی بێبەرهەمدا بەکاریان بهێنیت