بەغداد – INA
راكان سەعید جبوری پارێزگاری كەركوك ئاماژە بە ژمارەی تیرۆریستان لە سنوری پارێزگاكە و شوێنەكانیان دەكات و پلانی باشكردنی دۆخی ئەمنیش ئاشكرادەكات.
جبوری ئەمڕۆ یەكشەممە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: هێزە ئەمنیەكان رۆژانە ئۆپراسیۆنی گەڕان و راوەدونان لەناوچەكان ئەنجامدەدەن، ئاشكراشیكرد: ناوچەی قوڕی چای خاڵی جموجۆڵ و بوونی تیرۆریستانە بە تایبەتی كە دەكەوێتە نێوان هەرسێ پارێزگای كەركوك و سەڵاحەدین و دیالە, وتیشی: ئەو ناوچەیە پێویستی بە چڕكردنەوەی هێرشی هێزە ئاسمانییەكان هەیە بەشێوەی بەردەوام و هەمیشەیی بەپێی ئەو خاڵانەی بە هەماهەنگی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەكان دیاریكراوە, بۆ كردنەوەی رێگاكان و بڵاوكردنەوەی كەرتەكان لەو ناوچانە و بۆ لێكدابڕانی جموجۆڵی تیرۆریستان.
ئاشكراشیكرد: ژمارەی تیرۆریستان لە سنوری ئەو پارێزگایە لە 150 تیرۆریست تێناپەڕێت.
رونیشیكردەوە: ناوچەكانی ریاز و رەشاد لە دەوروبەری كەركوك رۆژانە شایەتحاڵی كردەوەی تیرۆریستی بوون،بەڵام دوای جێبەجێكردنی پلانی دروستكردنی زیاتر لە 19 تاوەر و دابینكردنی 18 كامێرای حەراری نوێ لەچوارچێوەی پلانی بودجەی ساڵی 2021 بارودۆخی ئەو ناوچانە باشتر بووە.
راشیگەیاند: پێشنیار هەیە بۆ باشكردن و بەهێزكردنی دۆخی ئەمنی، و پارێزگاكەش شایەتی سەقامگیری دۆخی ئەمنی دەدات و لە حاڵەتی بوونی كردەوەیەكی تاوانكاری دوای چەند كاتژمێرێكی كەم دەستیان دەگات بە تاوانباران و دەستگیریان دەكەن.