بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەکشەممە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران تەئکیدیکردەوە لەسەر ئەولەویەتی گرنگی پێدان و پاراستنی کارەبا لەوڵاتدا.
لە راگەیەندراوێکى نوسینگهى راگهیاندنى سهرۆك وهزیران کە دهستى ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)كهوتووه رایگهیاند: "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزاری وزەی کرد، بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لەپسپۆر و کادیرانی پێشکەوتووی وەزارەتی کارەبا کە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی کارەبا و پاراستنی پێویست و میکانیزمەکانی پاراستنی سوتەمەنی و تەرخانکردنی دارایی و هەروەها پلانی ئەمنی بۆ پاراستنی تاوەرەکانی کارەبا
لەکۆبونەوەکەدا" لێپرسراوانی لەبەڕێوەبەرایەتیی وەزارەتی کارەباو ستافی پێشکەوتووی وەزارەت ڕوونکردنەوەیەکی وردیان لەسەر ڕەوش و سیستمی کارەباو پێداویستیەکان خستەڕوو،
ئاماژەیان بەوەکرد کە ئەو ڕێنماییانەی لەلایەن سەرۆک وەزیرانەوە درابون لە کۆبوونەوەکانی پێشوودا لەسەر کارەبا جێبەجێ کراون"
"کازمی جەختی لەسەر گرنگی پێدانی کارەبا و پاراستنی بە هاوڵاتیان کردەوە وەک بەرزترین ئەولەویەتی یەکێک کارەکانی کابینەکەی، هەروەک ئاماژەی بە پێویستی کارکردنی بەردەوامکرد بۆ چارەسەرکردنی هەر کەموکوڕییەک لە سیستەمی کارەبادا
وتیشی: "دەبێت هەمیشە چارەسەر هەبێت بۆ هەر قەیرانێکی فریاگوزاری و ڕێنماییەکانی پێشووی نوێ کردەوە سەبارەت بە پێکهێنانی دەستەی کاری وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی هەموو پێداویستیەکانی کارەبا لە سووتەمەنی و ترانسڤێرەکان دابین بکات و تاوەرەکانی کارەبا بپارێزرێن.
ھەروەک کازمی وتی " ئەم رێو شوێن و رێنمایانە دەبێتە هۆی ئەوەی کە لەماوەی هاویندا کارەبا دابین بکرێت و بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان ئاسان بکات"
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "لە کۆبوونەوەکەدا تەئکیدکرایەوە کە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی ئێرانی تەواو بووە، سەبارەت بە دابینکردنی گازی ئێران بۆ بەردەوامی پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان لە هاویندا"
پارێزگای بهسره رۆژی پینجشهممه كرد بهپشوو