بەغداد – INA
حەمید نەعیم غەزی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ یەك شەممە تەئكیدیكردەوە: دەستپێشخەری بانكی ناوەندی و كۆمەڵەی بانكەكان كاریگەری ئەرێنیان بەدەستهێناوە.
غەزی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە, دەڵێت: هاوبەشیكردنی و یەكخستن لە جێبەجێكردنی پرۆژە گرنگەكانی كەرتی گشتی و تایبەت بەشێوەیەكی بەرچاو بەشدارییان كردووە لە پتەوكردنی سەقامگیری و ئاشتی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی دەرفەتی كار.
لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەی لیژنەی هەماهەنگی نێوان سندوقی تواناسازی و دەزگا پەیوەندیدارە فەرمییەكان، ئاشكرایكرد: كاریگەری دەستپێشخەری بانكی ناوەندی عێراق و كۆمەڵەی بانكە تایبەتەكانی عێراق لە جێبەجێكردنی چەندین پرۆژە لە بەغداد و ژمارەیەك لە پارێزگاكان دەركەوتووەو ئەنجامە باشەكانی لە واقیعی كۆمەڵگای عێراقیدا رەنگیداوەتەوەو لە رێگەی دیاریكردنی وردی كەرتە كاریگەرەكانەوە پێویستی وڵاتەكەی بەدەستهێنا ئەمەش دوای ئەوەی ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران بەشداریكرد لە هەماهەنگیكردنی نێوان وەزارەت و پارێزگاكاندا.