وەزارەتی پیشەسازی تەواوبوونی زیاتر لە 250 کارگە لە یەک ساڵدا ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 10-04-2022, 15:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ یه‌كشه‌ممه‌ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان میکانیزمی لێخۆشبوونی گومرگی بۆ کارگەکان  ئاشکرا کرد و  ھەروەک تەواوبوونی زیاتر لە 250 کارگەی لەماوەی یەک ساڵدا ئاشکراکرد . 
    عەزیز نازم بەڕێوەبەری گشتی گەشەپێدانی پیشەسازی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) ووت: "لە یاسای 20ی ساڵی 1998دا بۆ ماوەی 10 ساڵ ئاسانکاری گومرگ و لێخۆشبوون هەیە بۆ ئامێر وکەرەستەی خاو بەپێی بەرهەمەکانی.
    وتیشی: "لێخۆشبوونەکان یارمەتیدەر دەبن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکان بە بەهێزی و پتەوی بۆ جێگیرکردنی بەرهەمهێنان"
    ھەروەک وتیشی: "پڕۆژە پیشەسازییەکان چ مامناوەند بێت یان گەورە، کاتێک لە گومرگ و باج دەبەخشرێت، چەند سوودێک بەدەست دەهێنێت، لەوانە دامەزراندنێکی ڕاستەوخۆ و کەمکردنەوەی بێکاری و هەروەها باجی بەرهەمهێنان و باجی داهات، بۆ ئەوەی لە لایەک داھات بۆ دەوڵەت زیاد بکات لەلایەکی دی ھەلی کاری زیاتر دەستەبەربکات .
    ئەوەشی وت: "لێخۆشبوونەکان لەسەر بنەمای سروشتی پڕۆژەی پیشەسازی و کەرەستەی بەرهەمهێنانەکانن، چونکە ئەو ماددە خاوانەی دەچنە ناو پیشەسازی خۆراک یان بیناسازییەوە بە لێخۆشبوون ھەژماردەکرێت. 
    ھاوکات وتیشی: "گۆرانکاری لە نرخ و خواست لەسەر  پیشەسازی خۆراک و کردنەوەی چەند کارگەیەک لەم بوارەدا زۆر گرینگن"
    ئەوبەرێوەبەرە روونیشیکردەوە" لەماوەی ساڵی ڕابردوودا بڕیاردراوە 1853 کارگە دابمەزرێنرێت کە 253 کارگەیان تەواوبووە و ڕێژەی پەرەپێدانی بەرهەمهێنان نزیکەی لەسەدا 25 بووە"
    ئاماژەشی بەوەدا کە "چەندین بڕیار لەبەر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکانی جیهان دراوە لەوانە بڕیاری 65 کە گواستنەوەی کەرەستەی خاوی بۆ کارگەکان ڕێکخستبوو کە بووە هۆی نەدزین و فرۆشتنیان لە بازاڕدا و هەروەها بڕیاری 73 کە باس لە لێخۆشبوون بۆ دروستکردنی ماددە سەرەتاییەکان دەکات.