بەغداد – INA
مستەفا كازمی تەئكیدی لە چڕكردنەوەی سەرنجی ئەمنیی لە ماوەی مانگی رەمەزاندا كردەوەو راشگەیاند: بەهێزكردنی رۆڵی هێزە چەكدارەكان و باشتركردنی ئەدائی كاركردنیان پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، راگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری و ناوخۆ، سەرۆكایەتی كۆبونەوەیەكی ئەمنی و سەربازی كرد و تیایدا گفتووگۆكرا لەبارەی چۆنیەتی جێبەجێكردنی پلانی ئەمنی تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز، هەروەها لە كۆبوونەوەكەدا بەدواداچوون بۆ ئۆپراسیۆنە ئەمنیەكان كرا بۆ راوەدوونانی چەكدارانی داعشی تێكشكاو و پاككردنەوەی پاشماوەكانیان، لەگەڵا رێوشوێنەكان بۆ پاراستنی تاوەرەكانی كارەبا و جەختكردنەوە لە هەوڵی هەواڵگیری و دەرەنجامەكانی.
هەروەك سەرۆک وەزیران ستایشی ئەدای هێزە چەکدارییە قارەمانەکان و پەرەسەندنی توانای ئۆپەراسیۆنەکان و خێراکردنی نیشاندەری توانای ئەمنی و سەربازیی کرد، هەروەك جەختیكردەوە لەسەر ڕێنماییەکانی پێشووی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی سەرنج و تەرکیزی ئەمنی لەمانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا و چڕکردنەوەی هەوڵی هەواڵگری و پاراستنی شوێنە گرنگەکان و ژێرخانی ئابووری.
وتیشی: بەهێزکردنی ڕۆڵ و ئەدای هێزە چەکدارەکانمان پێویستی بەهەوڵی زیاتر هەیە لەگەڵ تەرخانکردنی نوێترین شێوازی تەکنیکی و ڕاهێنان و ئامرازەکان.
هەروەها لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا ڕێوشوێنی توند بگرێتەبەر بۆ بەهێزکردنی توانای سەربازی و ئامادەکردنی کامپی دەرەوەی شارەکان و دابینكردنی پێداویستیەكانیان و بەردەوامبوون لە پێشکەوتنی تەکنەلۆجیا لە بارەی چەک و بەرزکردنەوەی بەشداری لە پێشانگای نێودەوڵەتی و چالاکییە نێودەوڵەتیەکان لەم بوارەدا.
ئاشكراشیكرد: کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی پەسەندکرد کە ئامانجیان بەرزکردنەوەی ئەدا و چاککردنەوەی بنکە ئاسمانییەکان بوو لەهەموو ڕوویەکەوە، بۆ ئەوەی لەئاست باشترین بنکە ئاسمانییەکانی سوپای وڵاتانی جیهان بێت، هەروەك نۆژەنکردنەوەی کۆگاکانی کەرەستەکان كە لەئێستادا بەکاردێن و بەرزکردنەوەی تایبەتمەندیەکانیان بەپێی پێویست و هەروەها چڕکردنەوەی ڕێوشوێنە بەرزکراوەکان بۆ باقی پشتیوانی و سیفەتە بنەڕەتییەکان بۆ بەرزکردنەوەی ئەدای ئەمنی و سەربازی.