بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەک شەممە وەزارەتی بازرگانی بڕی گەنمی هاوردەکراوی سێ مانگی ڕابردووی ڕاگەیاند و هاوکات بەکارهێنانی شەمەندەفەری بۆ گواستنەوەی خۆراک لەنێوان پارێزگاکاندا خستەڕوو.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووت: "وەزارەتەکەی بە هەماهەنگی وەزارەتی گواستنەوە و کۆمپانیای گواستنەوەی زەوی و دەریای تایبەت بەوەزارەت و کۆمپانیای عێراق بۆ گواستنەوە کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی کەرتی ھاوبەش ، 150 هەزار تەن گەنم گوازاوەتەوە .
وتیشی: "بۆ یەکەم جار بە خێرایی زۆر کەرەستەکان دەگوازرێنەوە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ ئەو ھەماھەنگیەی کە ھەبوە "
ھەرووەک وتیشی: "ڕۆژانی داهاتوو دیار دەبێت بە یەکلایی بونەوەی یاسای ئاسایشی خۆراک و پاشان ئیمزاکردنی ڕێککەوتننامەیەکی گرینگ و سەرەکی بۆ دابینکردنی کەرەستەکان"
ئاماژەی بەوە کرد کە پێویستە وەک ئامرازێک بۆ گواستنەوە بۆ پارێزگاکان شەمەندەفەری گواستنەوە بەکار بێت .
ھاوکات وتیشی: "لێکۆڵینەوە لە چەند شوێن و ئاراستە هەیە بۆ مەبەستی گواستنەوە کاتێک گرێبەستی دابینکردنی بودجەی ستراتیژی پەسەندکراو لەلایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە واژۆ دەکرێت"