بەرگری شارستانی ئاگر لە خانووەکانی دەرورووبەری بەغدا کەوتەوە

ناوخۆ
  • 10-04-2022, 14:38
  • +A -A

    بەغداد/ INA 
    ئەمرۆ یەک شەممە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی ڕایگەیاند ئاگرێک لە چەند ماڵێکی دەرەوەی بەغداوە  کەوتەوە .
    بەڕێوبەرایەتییەکە لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویکردەوە، "تیمەکان توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئاگرێک بکەن  کە لە ناو چوار خانووی نیشتەجێبووندا  بەھۆی تەختەیەکی ساندویچ  کە بەبێ رێنمایی و سەلامەتی ھەڵگیرابوو ، لە ناوچەی شەلچیەی سەر رێگای هێڵی شەمەندەفەری بەغدا" .
    لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "خۆشبەختانە تیمەکانی بەرگری توانیان ژمارەیەک هاوڵاتی ڕزگاربکەن کە بەھۆی ئاگرەکە مەترسی لەسەر ژیانیان دروستبوبو ، کە لە ئەنجامی هەڵمژینی دەرچوونی گاز کە پەیوەندی بە ئاگرەکەوە بو مەترسیەکە دروست بوبو. لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە تیمەکان بڕیاڕی چۆڵکردنی خانووی نیشتەجێبوونی نزیک لە  بڵاوبوونەوەی ئاگرەکەیاند تاوەکو  رێگری بکەن لە فراوانبوونی ڕووداوەکە"
    ھەروەک وتیشی: "تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیان بەبێ ھیچ قوربانیێک ئاگرەکە بەتەواوی کۆنترۆل بکەن".