به‌غداـ INA
شانه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند" له‌ده‌روازه ئاوییه‌كانی ئۆم قه‌سری باكوور له‌پارێزگای به‌سرا رێ له‌هاورده‌كردنی ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیلی خوار مۆدێل گرتووه.
هه‌روه‌ها شانه‌كه له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپیه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) كه‌توو راگه‌یاند" ده‌سته‌ی ده‌روازه سنووریه‌كان و به‌هه‌وڵ و چاودێریكردنێكی ورده‌وه بۆ هه‌موو كه‌ل وپه‌له هاورده‌كان و به‌پشت به‌ستن به‌سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت له ده‌روه‌زه ئاوییه‌كانی ئۆم قه‌سری باكوور، توانیوه ده‌ست به‌سه‌ر دوو بارهه‌ڵگری ئۆتۆمۆبیل دا بگرێت كه (6) ئۆتۆمۆبێلی خوار مۆدێل و جیاواز له‌مه‌رج و رێنمایه‌كانی پێویست هه‌ڵگرتبوون . هه‌روه‌ها وتی" لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار لیژنه‌یه‌كی پێكهێناوه و ریكاره‌كانیشی ئه‌نجامداوه به‌مه‌به‌ستی ره‌وانه‌ی كردنی دۆسیه‌كه بۆ دادگا بۆ ئه‌وه‌ی رێكاری یاسایی له‌به‌رامبه‌ر بگرێته‌به‌ر.
به‌یاننامه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌روو" تیمه‌كانی ده‌روازه سنووریه‌كان چاودێری كه‌ل وپه‌له هاورده‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێ له‌هه‌موو كارێكی قاچاغچی بگرن كه‌به‌پێی یاسای عێراقی ورێنمایه‌كان وراسپارده‌كانی حكومه‌ت نه‌بێت به‌مه‌به‌ستی پاراستنی بازاره‌كانی عێراق له‌هه‌ر جۆره كه‌ل وپه‌لێك كه‌زیانی هه‌بێت.