ده‌زگای مین" مه‌ترسیدارترین ناوچه‌كانی عێراق دیار ده‌كات

ئەمنی
  • 10-04-2022, 14:03
  • +A -A

    بەغداد - INA

    ئەمڕۆ یەكشەممە بەشی كاروباری مین لەوەزارەتی ژینگە جۆرەكانی پیسبوون و ناوچەكانی بوونی ئەو پاشماوانە لەعێراق دەستنیشانكرد و ئاماژەی بە مەترسیدارترین ناوچەكانی پاشماوەی جەنگدا.
    ئەحمەد عەبودی، بەڕێوەبەری پلاندانان و بەدواداچوونی بەشی كاروباری مین لەوەزارەتی ژینگە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاند: "پیسبوونی ژینگە لە نێوان ٥ بەشدا دابەشكراوە (كێڵگە مینییەكان، جبەخانەی عەنقودی، پاشماوەی جەنگ، زەوی ڕووبەڕووبوونەوە و بۆمبی چێندراوە ) ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد" كێڵگەی مین لە سنووری پارێزگای دیالەوە تا واست و میسان و بەسرە لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران درێژ دەبێتەوە و لە ئەنجامی شەڕی ئێران و عێراق دێت.
    عەبودی وتیشی: "هەروەها كێڵگەیەكی مین هەیە كە لە پارێزگای موسەنا بەرەو سعودیە درێژ دەبێتەوە لە ئەنجامی شەڕی كوێت و لە دوای ساڵی 2003ەوە، لە كاتێكدا كە لە ناوچە ئازادكراوەكانی ئەنبار و نەینەوا و سەلاحەدین و كەركوك و دیالەوە بوونی بۆمبی چێندارو هەیە، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: "لە پارێزگای بەسرە و زی قاری  و موسەنا چەك و تەقەمەنی عەنقودی بوونی هەیە و لە پارێزگای بەسرە لە نزیك زوبەیر مەترسیدارترین ناوچەیە.
    وتیشی: "زۆرترین رووداوەكان لە چۆڵایەكانی موسنا ڕوودەدەن كە بیابانێكی لماویە و بۆیە لم دووبارە تەقەمنییەكان داپۆشراوە، جگە لەوەش  هاوڵاتیانی ئەوە ناوچانە ڕوودەكەن دەشتاییەكان بۆ كۆكردنەوەی گیا و دومبەڵان، ئەمەش دەبێتە هۆی تەقینەوەی پاشەماوە سەربازییەكان بۆیە مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان لەو ناوچەیە هەیە.
    وتیشی: "مەترسیدارترین ناوچە لەگەڵ پاشماوەی شەڕی چەتەكانی داعش موسڵە و بەتایبەتی ئەو شارە كۆنەی كە داعش تێیدا جێگیرە و سروشتی گەڕەكەكانی تەسكەكانی كە داعش وەك بنكەیەكی بۆ بردووە و كارگەی دروستكردنی بۆمب بەكاریانی ئەهێننا .
    وتیشی: "ناوچە گەورەكان پاككراونەتەوە و هەروەها ڕێكخراوەكان كار بۆ پاككردنەوەی ئەوانی تر دەكەن و دۆزینەوەیش هێشتا هەیە، چونكە هێشتا ناوچە مەترسیدارەكان هەیە سەرەڕای پاكتاوكردنی بەرگری شارستانی جیگای دەستی دیارە لەو پارستنی هەوڵاتیان.