بەغداـ INA
لیژنەی ئۆڵۆمپی نیشتمانی خەڵاتی هەڵبژاردەی تۆپی دەستی عێراقی كرد وبەهۆی بەدەست هێنانی پلەی شەشەمی ئاسیا و كەزۆر نزیك بوو لەسەركەوتن بۆ مۆندیالی دەست.
ڕێوڕەسمەكە لەیانەی ویسام ئەلمەجد لەبەغدا بەئامادەبوونی وەزیری لاوان و وەرزش عەدنان دڕجال وجێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەیاد نەجەف و ئەمینداری دارایی لیژنەی ئۆڵۆمپی ئەحمەد سەبری بەڕێوەچوو.
شایانی باسە هەڵبژاردەی عێراق یاری لەگروپی سی لەگەڵ قەتەر و ئیمارات و عومان ئەنجامداوەوە توانی قۆناغی چارەكی كۆتایی ببڕێت ،بەڵام دوایین یاری خۆی بەرامبەر كۆریای باشوور بەئەنجامی 24-26 دۆڕاند و پلەی شەشەمی بەدەست هێنا ونەیتوانی سەركەوێت بۆ مۆندیال تۆپی دەست.