بەغداد - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە مەحمود حوسێن قەیسی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی عەزم داوایكرد جارێكی تر هەڵبژاردنەوە بكرێت بۆ چارەسەركردنی ئەو تەنگژە سیاسییەی كە گەیشتووتە قۆناغی زۆر هەستیار.
قەیسی لە تویتەرێكیدا كە لە ئەكاونتی فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوی كردەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرتووە : "ئێمە بەجدی مامەڵە لەگەڵ بۆچوونی دووبارە هەڵبژاردنەوە دەكەین، تهنگهژهی سیاسی گەیشتووەتە قوتاغێكی هەستار.لەگەڵ ئەودایە كە پێویستە ڕای گشتی بگەڕێتەوە بۆ دیاریكردنی كێشی سیاسی كاندیدەكان، دوای ئەوەی بۆ یەكەم جارهاوڵاتیان بۆیان دەردەكەوێت كە دەنگدانی ئەوان بۆ هەڵبژاردنی ئەو پاڵیواروانە كە دەتوانی سەر بخات بۆ پەلەمان.
وتیشی: "كورسییەكی پەرلەمانی كە خزمەتی پێكهاتەكانی نەكات هیچ نرخی نییە".