بەغداد/ـINA
جێگری یەکەمی سەرۆک ئهنجوومهنی نوێنهرانی عیراق حاکم زاملی ئەمڕۆ ڕۆژی یەکشەممە چاوی بەوانە کەوت کەناڕەزاییان دەربڕبوو لە
بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنیەکان لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی کەوتووە نووسینگەی زاملی ڕایگەیاند کە زاملی چاوی بەژمارەیەک لەوانەکەوتووە کەناڕەزایین دەربارەی بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی دەربڕیبوو لەکرێکاروخاوەنکارگەو ئیشەکان بەرامبەر بە پاڵاوگەی (دۆرە)لەبەغداد.
بەیاننامەکە ڕوونی کردەوە کەئەو خاوەنکارانە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقەوە هاتبوون، زاملی لەم دیدارەدا جەختی لەسەر ئەوەکردەوە کە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی هاوکات بوو لەگەڵ بارزبوونەوەی نرخی کەلوپەلوخۆراک بەگشتی وهەروەها بڵاوبوونەوەی بێکاری پاش داخستنی چەند کارگەیەک لەکاتی دیدارەکەدا زاملی پەیوەندی بەوەزیری نەوت ئیحسان عبدالجبارەوە کرد.
بۆگەیاندنی داواکاری ئەو ناڕەزاییانەو دەرەنجام بڕیاری گرانردنینرخی سووتەمەنی هەڵوەشێنرایەوەوبڕیاریش دراکەکۆبوونەوەیەک لەپەرلەمان لەنێوان وەزیری نەوت و نوێنەری ئەو خۆپیشاندەرانە بەڕێوە ببرێت بۆدۆزینەوەی چارەسەری بۆ ئەم گرفتە.