سه‌ڵاحه‌ددین INA ـ فه‌لیح ئه‌لعوبه‌ید
كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازی ده‌رمان و پێداویستیه‌كانی ته‌ندروستی له‌سامه‌را ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه راگه‌یاند" له‌كاتێكی نزیكدا پرۆژی ڤیاڵاتی وشك له‌جۆری سیفالسپۆرینات ده‌ست به‌كار ده‌بێت و روونیكرده‌وه كه پرۆژه‌كه وه‌رچه‌رخانێكی گه‌وره ده‌بێت له‌پیشه‌سازی داوده‌رمان له‌عێراق.
به‌رێوبه‌ری گشتی كۆمپانیای گشتی پیشه‌سازی ده‌رمان و پێداویستیه ته‌ندروستیه‌كان له‌سامه‌را خالد محێ علوان به‌ئاژانسی هه‌اڵی عێراقی (INA) راگه‌یاند" ئه‌م پرۆژه‌یه هه‌نگاوێكی رژد و گرنگه له‌پێشخستنی به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان و ئاماده‌باشی بۆ چۆڵكردنی بینایه‌كانی كۆنی به‌رهه‌می كۆمپانیا كراوه و له‌كاتێكی نزێكدا به‌شی ڤیاڵاتی وشك له‌جۆری سیڤالسپۆرینات ده‌ستپێ ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی" رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان له‌م پرۆژه گه‌یشتۆته 75% و له‌قوناغی جێبه‌جێكردنیدایه به‌رێگای كۆمپانیا به‌یتولعه‌تاره‌وه.
محێ ئه‌وه‌شی خسته‌روو كه كاره‌كانی پرۆژه‌كه به‌ورد و رێك وپێكی وبه‌پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌بۆی دارێژراوبو و مه‌رجه‌كانی هاوچه‌رخی جیهانی ( GMP ) ورێنمایه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق به‌رێوه‌ده‌چێت.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌رێوبه‌ری به‌شی پرۆژه‌كان له ( SDI ) محه‌مه‌د غازی حه‌مود راگه‌یاند" هه‌موو هه‌وڵه‌كان ته‌رخانكراوه بۆ ئه‌نجامدانی كارێكی باش و ته‌واوكردنی پرۆژه‌كه له‌كاتی دیاریكراوی خۆیدا كه (450) رۆژ بۆی ده‌ست نیشانكراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شی دا كه كۆمپانی نزیكبویته‌وه له‌كۆتایی هێنانی پرۆژه‌كه و به‌كۆتاهاتنی وه‌رچه‌رخانێكی به‌رچاو له‌كه‌رتی پیشه‌سازی دا‌و ده‌رمان له‌عێراق به‌خۆیه‌وه ده‌بێنێت جگه له‌رووی ته‌ندروستی له‌رووی ئابووریش ده‌رفه‌تێكی كاركردنی باش ده‌بێت بۆ ده‌ستی كار.