بەغداد /INA
شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کە پێنج کەسی لەمەترسیدارترین تاوانباران لەپارێزگای میسان دەسگیرکردووە، لەبەیاننامەیەکی شانەی ئەمنیدا کە ئاژانسی ههواڵی عێراقی کۆپیەکی لێ دەستکەوتووە ڕایگەیاند" لەدەرەنجامی کۆششێکی هەواڵگری وچەند زانیاریەکی ووردەوە تیمەکانی دەزگای ئەمنی نیشتیمانی لەپارێزگای میسان توانیویانە گرووپێکی چوارکەسی دەسگیر بکەن ئەویش پاش ڕەزامەندی لایەنی دادوەری کەتۆمەتباربوون بەتیرۆرو تاوانی دیکەی جۆراوجۆر وەک دەستدرێژیکردنە سەر کۆمپانیا نەوتییەکان و ساختەکاری وکوشتن، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری دیکەدا تۆمەتبارێک دیکە دەسگیرکرا کەدووکیلۆ مادەی هۆشبەری پێبوو لەجۆری کرستال ، بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەو تۆمەتبارانە ووتەکانیان تۆمارکراو حەواڵەی لایەنی تایبەتمەند کران.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت