بەغداد /INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆڕۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند کەبڕیاری داوە قەرز بدات بە فەرمانبەرانی
گرێبەست وحەشدی شەعبی، لەبەیاننامەیەکی بانکەکەدا کەکۆپیەکی دەست ئاژانسی ههواڵی عێراقی کەوتووە راگهیاند" کەبڕیاریداوەپێشینەی (٥)ملیۆن دیناری و (١٠) ملیۆن دیناری بەفەرمانبەرانی گرێبەست بدرێت کە مووچەکانان جێگیر کراوە لەسەر بانکی ڕافیدەین ڕوونیشی کردەوە کەپێشینەکە بەهۆی کەفیلێکەوە دەدرێت کەفەرمانبەری حکومەت بێت مووچەکەشی لەسەر بانکەکە جێگیرکرابێت ،بەیاننامەکە ئەوەشی ڕوون کردەوە کە ماوەی دانەوەی قەرزەکە (٥)ساڵەو ڕێژەی سووی بانکی (٥٪) ە ووتیشی کە بانکەکە بڕیاریداوە کە قەرزی (٥)ملیۆن دیناری و(١٠)ملیۆن دیناری بەئەندامانی حەشد دەدرێت کە مووچەکانیان لەلای بانکەکە جێگیرکراوە هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد کەپێشکەشکردنی مامەڵەکان بە دابینکردنی کەفیل دەبێت کە مووچەکانیان چ جێگیر کراوە لەلای بانکەکە.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت