بهغداـ INA
ئەمڕۆ یەكەشەممە دەستەی نەزاهە ئهو بەرپرسانهی كهپارهی گشتیان بەهەدەرداوه لە شارەوانیی حلە ئاشكراكرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی دەستی كەوت تیدا هاتووە : "كارمەندانی فەرمانگەی لێكۆڵینەوەی بابل توانیان بەرپرسی بەشی موڵكداریی شارەوانیی حلە دەستگیر بكەن، بەهۆی دەستكاریكردنی نووسراوەی تەرخانكردنی (١٢٨) پارچەی نیشتەجێبوونی زەوی بۆ فەرمانبەرانی بەڕێوبەرایەتی تۆماركردنی خانووبەرە لە حلە،"تۆمەتبارەكە ناوی ئەو كەسانەی زیادكردووە كە پێشتر سودیان لە تەرخانكردنی زەوەی وەرگرتووە، هەروەها تەرخانكردنی پارچە زەوییەكان پانتایان لە ئەو بڕە زیاترە كە یاسای دیاریكردووە و بۆ فەرمانبەران تەرخانكراوە.
ئەوەشی خستەڕوو، كە لە ئۆپەراسیۆنێكی جیادا، كارمەندانی ڵیكولێنەوەی دەستەكەمان لە كانی گواستوونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی شارەوانیی حلە توانیان بەرپرسێك دەستگیر بكەن كە تۆماری دووكانەكانی ناوچەی (باب الحسین) ی لە ناوەندی پارێزگاكەدا هەبوو، ئاماژە بەوە دەكات كە " تۆمەتبارەكە پارەی كرێی (38) ی ساڵی 2021ی جێبەجێ نەكردووە.
ناوبراو، ئاماژەی بە "دەستبەسەرداگرتنی تۆمارە و دوسێیەكانی ئەو كۆگایانە كرد كە ئاماژەیان پێكراوە" وتی: "ئەو ئۆپەراسیۆنە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی چەسپاندنی یاسا لە پارێزگاكە ئەنجام دراوە و بووە هۆی ئەوەی كە ٢٠٠ هەزار ملیۆن دینار بگرێتەوە بۆ خەزینە دەوڵەت"