بەغداد – INA
هونەرمەندی گەورەی عێراقی ئەحمەد نعمە هەوادارانی سەرسام كرد بەگەڕانەوەی بۆ گۆڕەپانی گۆرانی مۆسیقا دوای دابڕانێكی دوورودرێژ بەگۆرانی وڤیدیۆیی كلیبی نوێی "غریب علی الخلیج".
هونەرمەند ئەحمەد نعمە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی وت: "جێگەی خۆشحاڵییە كە بە كارێكی هونەری بەهێزەوە كە تامی ڕەسەنایەتی هونەری هەڵدەگرێت لە گەیاندنی پەیامی هونەری باڵادا".
نعمە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە گۆرانی ""غریب علی الخلیج" یەكێكە لە شێعرە بەناوبانگەكانی شاعیری كۆچكردوو بەدر شاكر سەیاب و هونەرمەندی كاری ئاوازدنانی لایەن مایسترۆ عەلا مەجید بۆ كراوە.
ڕونیشیكردەوە كەموزیكی گۆرانییه كه له یەكێك لەستۆدیۆكانی ئیستانبول بەكارێكی پرۆفیشناڵ بەرز تۆمار كراوە.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت