بهداوداچوون ـ INA
ئەمڕۆ یەكشەممە فەرەنسییەكان دەچنە سەر سەندوقی راپرسی بۆ بەشداریكردن لەخولی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كەچاوەڕوان ناكرێت كێبڕكی بەرەو سەركەوتن یەكلای بكرێتەوە.
خولی یەكەمی ھەڵبژاردنی سەرۆكایەتی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت. سێ رەوتی سیاسی سەرەكی لە ھەڵبژاردنەكە بەشدارن، كە راستڕەو و چەپڕەو و میانڕەوەكانن، چەپی كلاسیكیش ھیچ كاندیدێكی بۆ ھەڵبژاردنەكە نییە، ئەوەش دوای ئەو شكستە یەك لەدوای یەكەی لە ساڵانی رابردوو روبەڕووی بوونەوە
بۆ وەرگرتنی كورسی سەرۆكایەتی لە فەڕەنسا كە ھەر پێنج ساڵ جارێك بەڕێوەدەچێت، ١٢ كاندید ركابەری دەكەن، كە ٨ یان پیاو و ٤یان ژنن، بەپێی راپرسییەكان تەنھا ٦یان دیارترین و بەھێزترین ركابەرن، كە سیانیان سەر بە راستڕەوی سیاسین و دووانیان سەر بە چەپڕەوە توندڕەوەكانن و شەشەمیشیان "ئیمانوێل ماكرۆن" سەرۆكی ئێستای فەڕەنسایە كە میانڕەوە و لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٧ەوە لەدەسەڵاتدایە.
ئەگەر ھیچ كام لە كاندیدەكان نەیانتوانی زۆرینەی دەنگەكان لە خولی یەكەمدا بەدەست بھێنن، ئەوا ئەو دوو كاندیدەی زۆرترین دەنگیان پێدراوە دەچنە خولی دووەمی ھەڵبژاردنەوە و ٢٤ی ئەم مانگە خولی دووەم ئەنجام دەدرێت.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت