بەغداد_INA
فوائد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق ڵەگەڵ وەزیری دەرەوەی کوێت؛ بەیانی دوێنی شەممە له‌پەیوەندیەکی ته‌له‌فۆنیدا لەسەر چەند پرسێکی هەرێمایه‌تی و نێودەوڵەتی و هەماهەنگی نێوان عێراق و كوێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی گفتوگۆیان كرد.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق له‌راگه‌یاندراوێكدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی عێراقی (INA) کەوتوە؛ راگه‌یاند فوئاد حسێن وەزیری دەرەوە په‌یوەوەندیەکی تەلەفونی لە لایەن وەزیری دەرەوەی کوەیت ئەحمەد ناسر ئاڵ محه‌مه‌د پێگەیشتووه؛ هەردوولا پیروزبایی مانگی ڕەمەزانی لەیه‌كتر كردووه وهیوای ئارامی و ئاسایش وخؤش گۆزەرانی بۆ گه‌لی عێراق و كوێتیان خواستووه؛ هه‌روه‌ها پەیوەندی دوو قۆلی نێوان هەردوو وڵات وچۆنیه‌تی پێشخستنی له‌ئاینده‌دا باس کروان.
هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا رەوشی هەرێمایه‌تی و جیهانی و دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە باس کراون؛ وپه‌یوه‌ندی نێوان عێراق و وڵاتانی کەنداو و زیاتر هه‌ماهه‌نگیكردن سه‌باره‌ت به‌پرسه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌كو چەنگی نێوان روسیا‌و ئۆکرانیا وهه‌ڵوێسته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی تر و پێویستی بوونی به‌كاری هاوبه‌ش له‌م باره‌یه‌وه ته‌وه‌رێكی تری په‌یوه‌ندییه‌كه بوون.
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا گفتوگۆ له‌سه‌ر دواپیشهاته‌كانی جه‌نگی مه‌یدانی و كاردانه‌وه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و له‌سه‌ر ئاستی ئابووری و چۆنیه‌تی و شێوازی دروستكردنی بڕیاری نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌م جه‌نگه كردووه.
هه‌ردوو وه‌زیر ته‌كیدیان له‌سه‌ر گرنگی چاودێریكردنی رووداوه‌كان به‌وردی كردووه له‌به‌ر رۆشنایی هه‌ڵوێسته هاوبه‌شه‌كان له‌نێو رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا و گرنگی جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كێشه‌كان به‌رێگای دیالۆگه‌وه. وه‌زیری ده‌روه‌ی عێراق و كوێت خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربریوه سه‌باره‌ت به‌ئاستی هه‌ماهه‌نگی به‌رزی نێوان عێراق و وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه‌ش وڵاتانی كه‌نداو.