كهربهلای پیرۆزـ INA
ئەمرۆ شەممە نوێنەری مەرجەعیەتی باڵای ئایینی لە شاری کەربەلا پیرۆز، سەید ئەحمەد ئەلسافی هۆکارەکانی گەڕانەوەی وتاری هەینی لە دەرگای حوسەینی شەریفی خستەڕوو.
سەید سافی لەوتارێکیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچونی بۆکردوە وتی: "چەند هۆکارێک هەبون کە وتاری هەینی ڕاگیراوبوو لەسەرووی ھەموویانەوە مەترسیەکانی نەخۆشی کۆرۆنا بوو"
لە بەشێکی دی ووتارەکەیدا سەید ئەلسافی ئاماژەی بەوەدا کە ووتارەکەی گوزارشتە لە ڕای مەرجیعیەتی ئایینی لە نەجەف و لە سێ خاڵدا روونیکردەو.
یەکەم : دەقەکە راستەوخۆ لە لایەن مەرجەعی ئاینییەوە دادەنرێت و لە ووتارەکەدا پێشکەش دەکرێت ، لە دووەم حاڵەتدا: لەلایەن ھێڵێ گشتی مەرجەعی باڵاوە دادەنرێت ،ئەوەشی پەیەوندی بە حاڵەتی سێیەمەوە ھەیە ئەوەیە کە لە لایەن ووتاربێژەوە دەنوسرێت دواتر دەنێردرێت بۆ مەرجەع بۆ ئەوەی تێبێنی خۆی لەسەر بدات بە زیادکردنی یان کەمکردنەوەی ووتارەکە.
سەید سافی وتیشی"هەندێک قەوارەی سیاسی وەڵامی زۆربەی ئەو شتانەیان نەداوەتەوە کە مەرجەعی ئاینی ئاماژەی پێ کردووە" ئەلسافی ئاماژەی بەوەدا کە "مەرجعیەتی باڵا نەک تەنها دەیەوێت گوتاری بدات، دەیەوێت گوتارهكه کاریگەری هەبێت و هەندێکیش زۆر بە خراپی وەڵامیان داوەتەوە بۆ ناوەڕۆکی وتارەکە کە زیاتر لە جارێک دووبارە دەبێتەوە"
بەڕێز سافی ووتیشی: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نییە بۆ گێڕانەوەی وتارەکە مەگەر کێشەیەکی گەورەتر لە پرسی هەڵپەساردن هەبێت.