بەغداد/INA
شاخوان عبداللە جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ شەممە جەختی لە گرنگی پەنا بردنە بەردەستوور دەکاتەوە بۆچارەسەری کێشەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا کەکۆپیەکی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوتووە ووتی کە شاخەوان عبداللە لەیادی نۆی مانگی نیساندا کەڕژێمی گۆڕبەگۆڕ ڕووخا لەساڵی (٢٠٠٣)
ئاماژەی بەوەدا کە تاهەنووکە عەقڵیەتی دکتاتۆری مەرکەزی هەیە کەخوازیارە دەسەڵات بگرێتە دەست وهاوبەشانی نیشتیمان پەراوێز بکات ومافەدەستوورییەکانی پێکهاتەکان فەرامۆش بکات ،ئاماژەشی بەوەدا کەئەوانەی نوشوستیان هێنا لە بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەخۆیان ڕەخنەیان لەدەستوورهەیە
،ووتیشی سیستەمی فیدڕالی تاهەنووکە جێبەجێ نەکراوە کە زامنی یەکگرتوویی عێراقە جگەلەوەش تاکو ئێستا زیاتر لە(٥٠) مادەی دەستووری پێشێل کراوە بۆیە ناهاوسانگیەکی سیاسی دروست بووە ،
شاخوان عبداللە جەختیشی لەوەکردەوە کەپێویستە کێشەکان بەدەستوور چارەسەربکەین ودەوڵەتی هاونیشتیمانی بونیاد بنێین
وهەروەها پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسیەکان پارێزگاری لەم
ئەزموونە دیموکراتیە و لەسیستەمی فیدرالی بکەن وبەگیانی هاونیشتیمانی تەواومامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا بکەن لەپێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان وبەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی؟و تیرۆر و پەتاکان ودەست وبردکردن لەپڕۆسەکانی ئاوەدانکردنەوە ودابینکرنی داهاتوویەکی ئاسوودە.