زاملی: یاسای ئاسایشی خۆراک بەقۆناغ تێپەر دەبێت

ئابوری
  • 9-04-2022, 20:00
  • +A -A

    بەغدا/ INA 
    ئەمرۆ شەممە  جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران حاکم زاملى تەئکیدیکردەوە کە یاسای ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک دوای تەواوکردنی هەموو تێبینییەکان دەخرێتە بەرنامەی کار بۆ دەنگدان لەسەری و پەسەندکردنی. 
    زاملى بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند" خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی پرۆژەیاسای ئاسایشی خۆراک کراوە و ھەندێک پەرلەمانتار تێبینی هەبوە لەسەری. 
    وتیشی: "ژمارەیەک لەوەزیرە پەیوەندیدارەکان میوانداری کراون بۆ ڕوونکردنەوەی هەندێک پرسی تایبەت بەیاساکە و لێکۆڵینەوە  سەبارەت بەپڕۆژەیاساکە و چۆنیەتی دانانی بودجەی تایبەت "
    لەسەر هۆکارە ئیجابییەکان زەمیلی ڕوونیکردەوە،
    "لە ئێستادا  نرخی خۆراک بەرزبونەوەی هەیە و لەبەرامبەردا زیادەی هاوردەکردنی نەوتمان هەیە لە ئەنجامی گرانی نرخەکان و تا ئێستا هیچ بودجەیەک لە وڵاتدا نییە بۆ جگرتنەوەی ،بۆیە دەبێت چارەسەرێک بۆ ئەو کێشەیە بکەین کە هەیە ئەویش پەرەپێدانی  یاسای ئاسایشی خۆراک  بۆ چارەسەرکردنی باری نائاسایی و بارودۆخی نالەباری وڵات"جیگرەوەیە. 
    ھەروەک وتیشی: "یاسای ئاسایشی خۆراک لە سەرەتای دانیشتنی داهاتوو بە دەنگدان لەسەری تێدەپەڕێت، دوای تەواوبوونی هەموو تێبینییەکان"
    ئاشکراشیکرد: "پرسی قەرز لە یاسای ئاسایشی خۆراکدا خاڵی ناکۆکییە" و ئەوەشی وت" ڕەوتێک لە پەرلەمانتاران دەخوازن کە برگەی قەرزە لە بودجەدا گۆرانکاری تێدا بکرێت"
    ھەروەک ئاشکرایکرد"یاسای ئاسایشی خۆراک بۆ هەموو ساڵەکان نی یە، بەڵکو لەم قۆناغەی ئێستادا، چونکە وڵات بە دۆخێکی سەختدا تێدەپەڕێت"
    پێشتر مەشعان جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمان بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندبوو کە یاسای ئاسایشی خۆراک 12 ژەمە خواردن لەسەر کارتی بەشیکردن دابین دەکات لەجیاتی 10 ژەم.
    لەلایەکی ترەوە ستار عەتابی ئەندامی لیژنەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ووت: "بودجەی یاساکە 25 تریلیۆن دینارە کە ئەمەش لەگەڵ وەزیری داراییدا باسکراوە و ھەوڵێک بۆ  کەمکردنەوەی ئەو بڕە هەیە و لە بنەڕەتدا یاسایەکی کاتییە تا ئەو کاتەی بودجە پەسەند دەکرێت، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەوان "قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی ڕەتدەکەنەوە"