بەغداد - INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزارەتی ناوخۆ دووپاتیكردەوە، بەردەوامبوونی هەڵمەتە ئەمنییەكانی بۆ نەهێشتنی دیاردەی سواڵكردن، هاوكات ئاماژەی بە دەستگیركردنی ژمارەیەكی زۆر لەو باندانانە كرد كە تایبەتن بە دزینی ئۆتۆمبێل و فرۆشتنیان ومامەڵەكردن بە دراوی ساختەوە.
. خالید مەحەنا وتەپێژی وەزارەتی ناوخۆ بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ژمارەیەكی زۆر سواڵكەر لە ناوچە جیاوازەكانی وڵات لە یەكتربڕەكان و بازاڕەكان و شوێنە گەشتیارییەكان و بنكە تەندروستییەكان و هەموو ناوچەكان بڵاو بوونەوەتەوە وكاری نایاسایش بەرامبەر هاوڵاتیان ئەكەن. وتیشی: "مەفرەزەكانی پۆلیس بەردەوامن لە هەڵمەتەكانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی سواڵكردن".
وتیشی: "پرسی سواڵكردن چەندین جۆریان هەیە، چونكە هەندێك سواڵكەر لە خوار هێڵی هەژارییەوە دەژین، بۆیە دەبێت بچنە سەر شەقام بۆ ئەوەی سواڵ بكەن بۆ ئەوەی پێداویستییە پێویستەكانیان جێبەجێ بكەن، بۆیە پێویستە وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆمەكی گەورەترین كۆمەڵە هەژار بێ وتی كەزۆرترین ژمارەی ئەو گروپە هەژارانەی لەخوار هێڵی هەژارییەوە دەژین بگرێتەوە بۆ ئەوەی وەزارەتی ناوخۆو دەزگاكانی جێبەجێكردن بتوانن ئەركەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی سواڵكەران و ئاوارەكان جێبەجێبكەن. جەختیشیكردەوە" گرنگی دابینكردنی خانەی بەخێوكردن كە تایبەت بەمنداڵانی ئاوارەی بێ ماڵ و حاڵن.
لەسەر ساختەكارییەكان جەختیكردەوە كە " وەزارەتی ناوخۆ لە ڕێگەی پێكهێنانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی تاوانەكان و پۆلیسی ناوخۆ و پۆلیسی فەریاكەوتن درێژە بە كارەكانی دەدات بۆ كۆنترۆڵكردنی هەموو ئەو كەسانەی كە سەرپێچیان لە یاسا كردووە لەوانە دۆسیەی ساختەكاری و قۆرغكردن، و هاوڵاتیانیش ڕۆڵی كاریگەریان هەیە لە بنڕكردنی ئەم دیارانە بە ئاگادار كردنەوەی لایەنە پەیوەند دارەكان.
"لە ڕابردوودا پۆلیس توانیویەتی ژمارەیەكی زۆر باندی ساختەكاری دەستگیر بكات كە بەشێكیان بە دزی و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل یان بەكارهێنان ومانەڵەكردن بە دراوی ساختە كاریان دەكرد.