ووتارێکی نوێی سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای فیدڕالی دەربارەی هەردوو زاراوەی حکومەتی کاربەڕێکەر و فریاکەوتن (باری لەناکاو)

سیاسی
  • 9-04-2022, 14:35
  • +A -A

    بەغداد /INA
    سەرۆکی ئەنجومەنی دادگای باڵای فیدڕالی (فائق زیدان)ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ووتارێکی بڵاوکردەوە دەربارەی هەردوو زاراوەی حکومەتی کاربەڕێخەرو حکومەتی فریاکەوتن ،ئەم ووتارە لە ماڵپەڕی ئەنجومەنەکە
    بڵاوکراوەتەوە کەئەمە دەقەکەیەتی:
    شیمانەی ئەوەهەیە کە دەربڕینێکی دیاریکراو ڕاشکاوانە ئاماژە بە مەبەست و خواستەدەستووریەکە بکات بەشێوەیەک کە جێی مشت ومڕو و یەک ودوو لەسەر لێکدانەوەی واتاکانی نەمێنێت ،لەم حاڵەتەدا ئەم دەربڕینە بەوە ناوزەد دەکرێت کەپڕبەپێستەو کڕۆکی مانا خوازراوەکە دەپێکێت، جاری واش هەیە دەربڕینەکە ڕاشکاوانەش دەبێت کەچی چەند مانایەک هەڵدەگرێتکەمانایەک لەو مانایانە خۆی زیاتر زەق دەکاتەوە کەناسراوتر وکارپێکراوترە و زووتر دزە دەکاتە ناومێشکەوە ،لێرەدا دەوترێت کەدەربڕینەکە بەڕووڵەت .
    ئاماژەبەومانایە دەکات دیار وڕوواڵەتیە دەکات ،لەبەرئەم هۆکارە ئەو دەقەی کە ئاماژە بەیەک مانا  دەکات بە دەقێکی ڕاشکاو ناوزەد دەکرێت چونکە لەئاماژەکردن بەم مانایە ڕوون وڕاشکاوە و خودی ئەومانایە دەگەیەنێت ومانای دی نادات بەدەستەوە مانای ڕوواڵەتیش کە دەقەکەی پێ ناوزەد دەکرێت ئاماژە بۆچەند مانایەک دەکات بەڵام واتای یەکێک لەو مانایانە زیاتر دەەخشێت وەک لەماناکانی دی.
    بێگومان هەموو وشەیەکیش دوومانای هەیە مانایەکی بنەڕەتی ومانایەکی بواری ،هەمیشە بوارەکان مانای ڕستەکان دیاریدەکەن وکاریگەریەکی گەورەیان هەیە لەدەستنیشانکردنی واتای ووشەکان بەووردی کەبەهۆیانەوە وشەکان سنووری واتا ئاساییەکانی خۆیان دەبەزێنن و ماناو واتای دیکە دروست دەکەن ،لەم حاڵەتەدا دەستنیشانکردنی واتای وشەکان سەخت ودژواردەبێت چونکە هیچ وشەیەک مانایەکی ڕەهای نییە بەڵکو بواری بەکارهێنانی وشەکەلەڕستەدا ماناو واتاڕاستەقینەکەیان پێدەبەخشێت ،  وشەکان بەهاکانی خۆیان لەماناکانیانەوە هەڵدەگۆزن ، ماناکانیش لەپەیوەندی نێوان واژەو  واتاپێکدێن لەبەرئەوە هەرکاتێک گۆڕانکاری لە پەیوەندیە سەرەکیەکە ڕووبدات ئەوا گۆڕانکاری لەماناکەش ڕوودەدات،دەشتوانین بڵێین کە هەر وشەیەک مانایەکی فەرهەنگی خۆشی هەیە کەمانا ڕاستەقینەکەیەتی و مانایەکی دیکەشی هەیە کەمانای کارپێکراوی وشەکەیە لەڕووی عورف وبەکارهێنانەوە،بۆنموونە لەئێستادا زاراوەی (حکومەتی کاربەڕێکەر) بەکاردەهێنرێت کەچی ئەم زاراوەیە لەدەقی دەستووری کۆماری عێراقی ساڵی(٢٠٠٥)نەهاتووە،ئەوەی هاتووەلەمادەی (٦١/هەشتەم/د)ی دەستوورەکە دەڵێت (کاتێک کە متمانە لە ئەنجومەنی وەزیران دەسەنرێتەوە بەتەواوەتی ، ئەوا سەرۆک وەزیران و وەزیرەکان لەشوێنەکانیاندا دەمێننەوە بۆڕاییکردنی کاروباری ڕۆژانەیانبۆماوەی سی ڕۆژ تاکو ئەنجومەنێکی وەزیرانی نوێ پێکدەهێنرێت)٫ بەهەمان شێوەمادەی ((٦٤/دووەم)ی دەستوری دەڵێت(لەکاتی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سەرۆک کۆمار داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی گشتی دەکات لەماوەی شەست ڕۆژ لەمێژووی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان،لەم حاڵەتەدا ئەنجومەنی وەزیران بە دەستلەکارکێشراو هەژمار دەکرێت و کاروباری ڕۆژانە بەڕێوەدەبات) لەهه‌ر دوو ئەم مادەیەدامەبەست لە (ئەنجومەنی وەزیران) ئاماژەیە بۆ (حکومەتی کاربەڕێکەر)ئەویش بەگوێرەی مانا بواریەکەی کەکاری پێدەکرێت و بەکاریش دەهێنرێت ودەشگاتە مێشکی خوێنەر ،هەمان ئەم پرنسیپە لەسەر زاراوەی (حکومەتی فریاکەوتن ) یشپڕاکتیزەدەبێت،کەدەقێکی ڕاکاوانە دەربارەی لەدەستوردانیە ئەوەی هاتووە لەمادەی(٦١/نۆیەمدایە)کەدەڵێت (ٲ-دەڕبڕینی ڕەزامەندی لەسەر ڕاگەیاندنی جەنگ و باری لەناکاو بەزۆرینەی دوولەسەرسێ دەبێت،ئەویش بەداواکاریەکی هاوبەشی سەرۆک کۆمارو سەرۆکی وەزیران دەبێت، ج-سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەسەڵاتی پێویستی پێ دەدرێت بۆڕاییکردن کاروباری ووڵات لەماوەی ڕاگەیاندنی جەنگو حاڵەتی باری لەناکاو ،ئەم دەسەڵاتانەش بەیاسا ڕێکدەخرێن بەمەرجێک لەگەڵ بەندەکانی دەستووردا دژاودژنەکەوێتەوە ،لەم دەقەدا مانای ڕوواڵەتی  گوزارشتی(سەرۆکی ئەنجومەنی  وەزیران)کەلەوماددەیەدا هاتووەئاماژەیە بۆ(حکومەتی فریاکەوتن) کە دەسەڵاتەکانی بەپێی پێویست بۆ ڕاییکردنی کاروبارەکانی دەوڵەت بەکاردەهێنێت  لەماوەی ڕاگەیاندنی جەنگ وحاڵەتی فریاکەوتن ئەویش بەگوێرەی مانای بواری رستەکەو بەکارهێنانی عورفی دەربڕینەکە.