بەغداد/ INA
ئەمرۆ شەممە "مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە ڕۆژی 9 ی نیسان بۆنەیەکە بۆ نوێکردنەوە و بە بیرهێنانەوەی پێویستی بەچاکسازی و دادپەروەری.
كازمى لە تویتێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێرى كردووه دەڵێت " ئێمە شەهیدبوونی ئایەتوڵای گەورەی بیرمەند "مەحەمەد باقر سەدر "(قدس لله) بەبیر دێنینەوە کە بۆ دادپەروەری شەڕی کرد و بیرۆکەکەی خاڵی سەرەتای چاکسازی بوو".
"ساڵیادی شەهیدبوونی هاوکات بوو لەگەڵ ڕۆژی کەوتنی ستەمکاران لە 9ی نیساندا، بۆنێکی نوێ بۆ بیرهێنانەوەی پێویستیی جێبەجێکردنی ڕێڕەوی چاکسازی و دادپەروەری لە دڵی سیستەمی سیاسی بۆ بەدیهێنانی ئاواتەکانی گەلەکەمان".