هه‌ولێرـ INA/ کەوگەز بەحری
"سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د " وته‌وبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (INA ) ی راگه‌یاند " ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌كارگه‌یه‌كی ئاسن له ته‌نجه‌رۆ له‌سلێمانی روویدواوه و به‌هۆی ئه‌م ته‌وقینه‌وه‌یه ١٢ برینداری لێکەوتەوە کە بۆ مەبەستی چارەسەری گه‌ینراونه‌تە نه‌خۆشخانه، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامی زیاد لە پێویستی کورەی گەرم کردنەوە گەراندەوە کە کارگەکە لەکاتی تواندنەوەی ئاسن بەکاری دێنێت.
وتیشی "تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە توانیان ئەرکی خۆیان جێ بەجێ بکەن و چاوەرێن راپۆرتی خۆیان لەبارەی وردەکاری رووداوەکە تۆمار بکەن ، سەبارەت بە ناسنامەی بریندارەکانیش سەرکەوت ئەحمد ئاشکرایکرد کە بریندارەکان کرێکاری عەرەب و کورد و ھیندی ھەن کە لەوێ کاریان دەکرد .