بەغدادـ INA
ئەمرو شەممە وەزیری بازرگانی عەلا ئەحمەد جبووری ڕایگەیاند کە دەستیان کردوە بە وەرگرتنی بەرهەمی گەنمی جۆتیارانی ئەم ساڵ و ژمارهیهک بارهەڵگر گهیشتوونه ناوەندی سەماوە لە پارێزگای موسەنا.
بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەت کە کۆپیەک بهدەست ئاژانسی عێراقی (INA) کەوتوە؛ عەلا ئەحمەد جبووری وەزیری بازرگانی عێراق دەستپێکردنی وەرزی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنمی جۆتیاران بۆ سالی 2022 راگەیاندوە؛ ئەوەش لە دوای گەیشتنی ژمارەیهک بارهەڵگر بۆ ناوەندی سەماوە لە پارێزگای موسەنا.ئەم بارهەڵگرانەی کە گەیشتون بە دەسپێکی وەرزی بە بازاڕکردنی بەرهەمی گەنم بۆ ئەم ساڵ دادنرێت و بە دەستپێکی پرۆسەی بە بازاڕکردن لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق دادەنرێت.
ئاماژەی بە وەش کردوە کە ئەو بڕەی کە لەپارێزگاکە لە جۆتیاران وەرگێڕاوە پشکنینی تاقیگەو و بەراوردکردنی خەسلەتی ستانداردی بو دەکرێت ئەوەش بە سەرپەرشتی لیژنەی چاودێری. وەزارەتی بازرگانی ئەمە بە پەیامەکەی دلخوش کەر بۆ سەرکەوتنی وەرزی بە بازاڕکردنی ئستا باس دەکات. ئێستا وەزارەتی بازرگانی چەند رێکارێکی کارگێڕی و تەکنیکی بۆ پێش وەرزی بە بازاڕکردنی کرتوەتە بەر ئەوەش بە ئامادەکردنی ناوەندەکانی پشکنینو و بازاڕکردن بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایش و ئەوەش بۆ ئامادەکردنی وەرزی بە بازاڕکردن بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە.
هەربە پێی ڕاگەیاندراوەکە هەمولایەنە پەیوەندیدارەکان بە درێژای رۆژ کاردەکەن بۆ پێشوازی کردن لە بەرهەمی گەنم بۆ ناوەندەکانی بە بازاڕکردن.
داواش لە جۆتیارن وکڕیارەکان دەکات لە هەر هەڵەیەک یان زێدەرِۆی بکرێت لە وەرزی بە بازاڕکردن رۆبدات وەزارەت ئاگادار بكهنەوە.