کەرکوک/ INA
ئەمرۆ شەممە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک پلانێکی ئەمنی چالاک دەستپێکرد بۆ ڕێگریکردن لە دزەی پاشماوەکانی تیرۆریستانی داعش.
عەمید "کاوە غەریب عەبدولرەحمان" بەڕێوەبەری پۆلیسی کەرکوک بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: فەرماندەیی پۆلیسی کەرکوک لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممەوە پلانێکی ئەمنیی چالاکانەی ئەنجام دا لە ئەگەری هەر حاڵەتی فریاگوزارییەک لە ئەنجامی بەردەوامی گەردەلوولە خۆڵبارینەکان کە دەکرێت لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە بقۆزرێتەوە"
وتیشی: "پلانەکە بریتی بوو لە بڵاوکردنەوەی مەفرەزەکان و ئێشکگری زیاتر لە شەقامەکانی ناوەندی پارێزگا و قەزا و ناحیەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "سەرەرای خراپی کەش و هەوا لە دوای زریانی خۆڵبارین لە پارێزگاکەدا، سەرکردە ئەمنییەکان ڕاسپێردراون کە لە ناو گەڕەکەکانی نیشتەجێبوون و شەقامە سەرەکیەکان ئامادەبن و مەفرەزەکان بە چڕی بڵاوبکرێنەوە بۆ ڕێگریکردن لە هەر پێشێلکاریەکی ئەمنی کە بەهۆی پاشماوەی چەتە تیرۆریستیەکانەوە دروست ببێت"