بەغداد – INA
هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح ئەمڕۆ شەممە داوای لە هێزە نیشتمانیەكان كرد ئەولەویەت بدەن بە زمانی میانڕەویی و هەروەك تەئكیدی لە گرنگی دەرچونی عیراق لە نەهامەتی بۆ ناو فەزای ئازادی و گێرانەوەی كەرامەتی كردەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، رایگەیاند: لەمیانەی ئەم رۆژە پیرۆزەدا كە ساڵیادی شەهیدبوونی ئایەتوڵای گەورە محمد باقر سەدر (خوا بەپیرۆز رایبگرێت) و خوشەكە عەلەویە بێگەردەكەی (خوا لێی رازیبێت) بە دەستی دەزگا سەركوتكەرەكانی رژێمی سەدامی گۆڕبەگۆڕ.
وتیشی: ئەوە حیكمەتی خودایە كە ساڵیادی شەهید سەدر هاوكاتە لەگەڵ ساڵیادی كەوتنی بكوژە تاوانبارەكەی سەدامی ترسناك لە 9ی نیسان، ئەمەش دەرسێكە بۆ ئەوانەی رەچاوی ئەكەن، ستەمكار بەریسوایی كەوتە دەست ئاغاكانی، بەڵام شەهید سەدر بوبە سیمبولی ئیلهام بۆ گەل و پێداگرتنە بۆ نەوەكانی موجاهیدین و زانایان و بیرمەندان، و كەلەپورە فیكری و سیاسیەكەی گۆڕدراوە بۆ قوتابخانەیەكی زیندوو كە تا ئەمڕۆش بازنەی ئەكادیمی و سیاسی دادەپۆشێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە: وەبیرهێنانەوەی ئەو دوو رووداوە كە سەرەتای گۆڕانكارییەكی گەورەی مێژوویی عێراقیان دیاریكردووە لە بیرمان ناچێتەوە كە ئەوە سیاسەتەكەی رژێمی سەدام بوو كە پاساوی داگیركرای و وێرانكردنی ئەمریكای بۆ عیراق و مرۆڤ و ئاوەدانی هێنا.
عامری راشیگەیاند: بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەو ئاڵنگارییانە تەئكید لە سوربوونی خۆمان دەكەینەوە بۆ پەیڕەوكردنی ئەو رێگایەی شەهید سەدر بە هەموو دڵسۆزی خۆی لە باوەڕی رونی مەبەست و خۆڕاگری و سوربوون بۆ شایەتیدان لە پێناو سەرهەڵدانی ئیسلام و عێراق گەلەكەی دای.
هەروەك جەختیكردەوە: كە گرنگە عێراق لە نەهامەتی دەربهێنرێت و بگوازرێتەوە بۆ ناو فەزای ئازادی و كەرامەت و كۆتاییهێنان بە هەموو شێوەكانی زاڵبوونی دەرەكی و گەندەڵی و درككردن بە خەونی شەهید سەدر لە دامەزراندنی دەوڵەتی ئازاددا.
هەروەك داوای لە هەموو هێزە نیشتمانیەكان كرد وەفایان بۆ شەهیدی گەورەو پرۆژەكەی هەبێت و زمانی میانڕەویی زاڵبكەن، هەست بە بەرپرسیارێتی بەرامبەر بە گەل و نیشتمان بكەن و تێكۆشانێكی زۆر بۆ پوچەڵكردنەوە هەوڵی زیندوكردنەوەی دیكتاتۆری و ستەمكاری بدەن كە دەیانەوێت ناكۆكی نێوان نەوەكانی یەك وڵات بقۆزنەوە و قوربانیەكانی گەلەكەمان لەناوببەن