بەغدا ـ INAـ نهسار ئهلحاج
وەزارەتی ڕۆشنبیری و گەشتوگوزارو شوێنەوار ئەمڕۆ شەممە وردەكارییەكانی نۆژەنكردنەوە و چاكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئازادی لە ناوەندی بەغدا ڕاگەیاند.
ئەحمەد ئەلعەلاوی وتەبێژی وەزارەتی ڕۆشنبیری بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: كاری داهاتوو بۆ نۆژەنكردنەوە و چاككردنەوەی مۆنۆمێنتی ئازادی دوای ئەوە هات ،كە وەزارەتەكە لە ناو بیناكەیدا كۆمەڵێك هۆڵی نۆژەن وچاككردۆتەوە، نۆژەن كرنەوە وچاككردنەوەی هۆڵەكان بەپێی تایبەت مەندییە نێ,دەوڵەتییكان بووە،بەم دواییەش هۆڵی فایق حەسەن كرایەوە لەكاتی بەرێوەچوونی ڤیستیڤاڵی واستی وپرۆژەی گەورەی هونەرمەندانی دێرینی عێراق.
عەلیاوی وتیشی : دوای سەردانەكەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران، پێكهێنانی لیژنەیەكی پسپۆڕی تەكنیكی و تەلارسازی لە بەشی هونەردا ئاڕاستەكرد،لەلایەن بەشی هونەرەوە ئاراستەكراوە كە لەگەڵ كۆمەڵێك ڕاوێژكاری ئەندازیاری كاری بۆ نۆژەنكردنەوەی ئەم هۆڵە كردووە و بە پەیوەندیكردن لەگەڵ بەڕێوەبەری بەشی هونەرە گشتییەكانی وەزارەت فاخر محەمەد هونەرمەندی ناسراوی عێراق، ڕێنمایی كراوە بۆ سەیركردنی مۆنۆمێنتی ئازادی و نۆژەنكردنەوەی كرا.
هەروەها فاخر محەمەد بەڕێوبەری بەشەكە ڕایگەیاند: مۆنۆمێنتی ئازادی تەنها هەندێك پێویستی بە نۆژەن كردنەوە چاكردن هەیە، چونكە ئەو بڕۆنزەی تێدا بوو زیانی پێنەگەیشتووە ،تەنها هەندێك زیان بە دیوارەكە كەتووە.
وتیشی : دیوارەكە چاكدەكرێتەوە و بە تەواوی ئامادەكرێتەوە بە ڕاوێژكردن بە هونەرمەندان و تەلارسازانی شارەزا و گێڕانەوەی جوانی بۆ مۆنۆمێنتی ئازادی بەپێی پێوەرە پێویستەكان.