بەغداد – INA
دكتۆر بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق هۆشداری دەدات لە بەردەوامی قەیرانی سیاسی.
بەرهەم ساڵح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتووە، دەڵێت: لە 9ی نیساندا كەوتنی ئەو رژێمە ستەمكارە بە بیردێنینەوە كە زۆرترین تاوانی دژی عێراقیەكان ئەنجدامداو سامانی وڵات و وزەی خەڵكەكەی لە شەڕو ململانێی بێماناو هەڕەمەكیدا بەفیڕۆدا، 9ی نیشان بۆنەیەكە بۆ پێداچوونەوە بە ئەدائی گشتی سیاسی لە وڵاتدا دوای دوو دەیە لە ئەزومنكردنی.
وتیشی: ناكرێت ئەو گۆڕانكارییە سەرەكیانەی لە دوای ساڵی 2003 بەدیهاتوون بە كەمبزانرێت، بەڵام ئەو شكستانەی كە رویانداوە تەنها لە میراتی رژێمی پێشوودا پاساو نادرێتەوە, تەئكیدیشیكردەوە: پێویستە ئەمڕۆ بەپەلە داواكاری هەموو عێراقیەكان لە حكومڕانیدا جێبەجێبكرێ كە لە هەڵەو كەموكوڕیەكان ئەزمونكراوە و سیستمی حكومڕانی پێویستی بە چاكسازی بنەڕەتی هەیەو هیچ دەرفتەی دواكەوتنی نیە.
وتیشی: ئەمڕۆ دوای دوو دەیە لە گۆڕانكاری، وڵاتەكەمان بە بارودۆخێكی ناسكدا تێدەپەڕێت لە نێوان بە بنبەستگەیشتنی سیاسی و دواكەوتنی ئیستحقاقە دەستورییەكان لە وادەی دیاریكراودا، ئاشكراشیكرد: بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی دەتوانێت وڵات بەرەو ئەو دۆخە مەترسیدارە ببات كە هەمووان تیایدا دەدۆڕێین، بۆیە هەموو هێزە سیاسییەكان ئەمڕۆ بەرپرسیارێتیەكی مێژوویی و نیشتمانی و ئەخلاقیان لەسەر شانە لە رێگەی دیالۆگی جدی و كاریگەرەوە بەشداری لە ریزەكانی نیشتمانی بكەن بۆ دەرچون لەو قەیرانەی ئێستا، هەروەها دەست بكەن بە پێكهێنانی حكومەتێكی نیشتمانی و كاریگەر و بە توانا كە بەرژوەندی وڵات بپارێزێت و سەروەری و سەربەخۆیی خۆی بەهێز بكات.