ههولێرـ INA
قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە پەراوێزی بەشداریکردن لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی ئابوری دێلفی، سەبارەت بە کێشەی کۆچبەرانی کورد بە جیا لەگەڵ هەریەکە لە نۆتیس میتراکی وەزیری کۆچ و پەنابەرانی یۆنان و فابریس لیگێری سەرۆکی ئاژانسی فرۆنتێکسی یۆنان لە یەکێتی ئەوروپا بۆ سنوور و پاسەوانیی دەریایی کۆبووەوە.
بهپێی بهیاننامهیهكی نووسینگهی جیگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان كهكۆپیهك بۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی (INA) ناردووه" لەبهشێكی لهو بهیاننامهیهدا هاتووه ئهمرۆ رۆژی شەمە ٩ی نیسانی ٢٠٢٢ تاڵهبانی بهیاوهری شاندێكی لهلگهڵ بهرپرسانی یۆنان كۆبۆیتهوه ولهم كۆبوونهوهیهدا، جێگری سەرۆک وەزیران نیگەرانی خۆی لە دۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی یۆنان و یەکێتی ئەوروپا دەربڕی و داوایکرد بە شێوەیەکی مرۆڤدۆستانە مامەڵە لەگەڵ ئەو کۆچبەرانەدا بکرێت. جێگری سەرۆک وەزیران جەختی لەوەکردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەران، وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا لە جیاتی ئەوەی بودجەیەکی زۆر بۆ تۆکمەکردنی سنوورەکان تەرخان بکەن، باشترە بیر لەوە بکەنەوە کە هانی کۆمپانیا و وەبەرهێنەرەکانیان بدەن لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن و هەلی کاری زیاتر بۆ گەنجان بڕەخسێنن. لەڕێی وەبەرهێنان و کاری هاوبەشی ئابورییەوە جگە لەوەی دەکرێت بەشێوەیەکی بەرچاو کێشەی کۆچ کردن بەرەو ئەوروپا چارەسەر بکرێت، بەڵکو لەڕووی ئابورییشەوە لە بەرژەوەندی وڵاتانی ئەوروپادایە. هەردوولا هاوڕابوون لە داهاتوودا کاری هاوبەش بکرێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی تۆڕەکانی قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە کە بوونەتە هۆی رووتاندنەوە و تەنانەت کوشتنی کۆچبەران لەسەر سنوورەکان. هەر لەم چوارچێوەیەشدا قوباد تاڵەبانی داوای لە بەرپرسانی یۆنانی و یەکێتی ئەوروپا کرد کە؛ ئاسانکاری زیاتر بکرێت لە پێدانی ڤیزە بە هاوڵاتیانی کوردستان و پرۆسەی سەفەری یاسایی ئاسانتر بکرێت بۆ ئەوەی هاوڵاتیان چیتر بیر لە ڕێگەی قاچاخ بۆ کۆچکردن نەکەنەوە.