پارێزگاری پێشووتری نه‌یناوا به‌ 7 ساڵ زیندانیكردن حوكمدرا

ناوخۆ
  • 9-04-2022, 13:13
  • +A -A

    به‌غداـ INA

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی ئیتیحادی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ده‌رچوونی بڕیارێكی حوكمدانی غیابی بۆ ماوه‌ی هه‌فت ساڵ زیندانیكردن ده‌رحه‌ق به‌پارێزگاری پێشووتری نه‌یناوا ئاشكرایكرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیان به‌ماڵی گشتی گه‌یاندووه‌. 

    ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپییه‌ك بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) ناردووه‌ راگه‌یاند" دادگای تاوانه‌كانی نه‌یناوا ـ ده‌سته‌ی یه‌كه‌می بریاری خۆی ده‌ركردووه‌ سه‌باره‌ت به‌پارێزگاری پێشووتری نه‌یناوا به‌تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی گۆژمه‌یه‌ك پاره‌ بۆ سه‌ربازگه‌كانی حه‌شد له‌( زلیكان و دووبه‌ردان و مه‌خمور و ره‌بیعه‌) خه‌جكردووه‌ به‌بێی پێگیربوون به‌رێنمایی و زه‌وابته‌كان، له‌گه‌ڵ به‌زاندنی سنووری ده‌سه‌ڵاتی خۆی دارایی بۆ خه‌رجكردن له‌ده‌روه‌ی به‌نده‌كانی بودجه‌ كه‌ هاودژه‌ له‌مادده‌ی ( 2ـ خه‌رجییه‌كان ـ1ـ یه‌كه‌م) و رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی ئتیحادی بۆ ساڵی 2015، هه‌روه‌ها بوونی زیاده‌كاریكردن له‌نرخه‌كان و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی به‌هه‌ده‌ردانی ماڵی گشتی به‌به‌هایی (2,764,354,270) ملیار دینار.

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی وت: دادگای ناوه‌ندی تاوانه‌كانی به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی بڕیاری داوه‌ به‌ئیدانه‌كردنی به‌رێوه‌به‌ری به‌شی پرۆژه‌كان له‌پارێزگای نه‌یناو، له‌بابه‌تی كۆتایی نه‌هێنانی به‌ژمێریاری خه‌رجییه‌كانی پێشینه‌ی تایبه‌ت به‌بیناكردنی ژێرخانی كه‌مپی ئاواره‌كان له‌ پارێزگا، چونكه‌ ئه‌و پێشینانه‌ی كه‌ له‌ گۆژمی له‌وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی وه‌ریگرتووه‌ (5,000,000,000) ملیار دینار بووه‌.

     هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌ی دا كه‌ دادگا له‌دوای به‌سه‌رداچوونی به‌ڵگه‌كانی به‌رده‌ستی تایبه‌ت به‌هه‌ردوو پرسه‌وه‌ كه‌پێكهاتبوون له‌وته‌ی یاساناساكانی پارێزگای نه‌یناو و راپۆرتی پێش كێش كراو له‌لایه‌ن به‌شی وردبینی ده‌ره‌كی له‌ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسراوانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن ئه‌مانه‌ی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و پارێزگای نه‌یناوا و فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی ده‌رچووه‌ به‌ڵگه‌ی ته‌واو باوه‌رپێكراوبوونه‌ بۆ ئیدانه‌كردنیان.

    هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه‌ كه‌هه‌ر دوو داگا به‌غیابی حوكم له‌سه‌ر تۆمه‌تباره‌كانی داوه‌ به‌هه‌فت ساڵ زیندانیكردنیان به‌پێی مادده‌ی (340) یاسایی سزاكان له‌گه‌ڵ پاراستنی مافی پارێزگای نه‌یناوا به‌داواكردنی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ له‌دادگا مه‌ده‌نییه‌كان.