بەغداد – INA
وەزارەتی سەورچاوە ئاوییەكانی عیراق ئەمڕۆ شەممە ئاشكرایكرد: مانگی داهاتوو دانوستان عێراقی و توركی بۆ یەكلاییكردنەوەی دۆسیەی ئاو دەكرێت.
عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكان بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لەگەڵ لایەنی توركی كۆبوونەوە دەكرێت بۆ گفتووگۆكردن لەسەر دۆسیەی ئاو, و مانگی داهاتووش سەردانێكی گرنگی نوێنەری تایبەتی سەرۆكی توركیا فەیسەڵ ئاراوغلۆ بۆ بەغداد دەكرێت بە ئامانجی گفتووگۆكردن سەبارەت بە 3 تەوەری سەرەكی، لەوانە گفتووگۆ دەكرێت سەبارەت بە بەشە ئاوی عیراق، تەئكیدیشیكردەوە: كە عیراق دەیەوێ بەشە ئاوی بەشێوەی دادپەروەرانەو بە پێی ئیستحقاقی خۆی دەستەبەر بكات.
ئاشكراشیكرد: تەوەری دووەم جەخت لەسەر ناوەندی توێژینەوەی بەردەوامی نێوان عیراق و توركیا دەكاتەوە كە سەرجەمی پێداویستیە لۆجستیەكان لەلایەن عیراقەوە تەواوكراون و دەبێتە ناوەندێكی توێژینەوەی هاوبەشی نێوان عیراق و توركیا و پێكەوە لەلایەن هەردوو وڵاتەوە بەڕێوەدەبرێت.
وتیشی: تەوەری سێیەم باس لە بەشداریكردنی زیانەكان دەكات لە ماوەی كەمی ئاودا لەگەڵ بوونی گۆڕانی كەش وهەوا و هەروەها گفتووگۆكردن لەبارەی كارپێكردنی بەنداوەكانی توركیا بۆ وەرزی هاوین و وەرزەكانی تر، ئەمەش هەنگاوێكی باشە بۆ دیاریكردنی پلانی ئایندەیی بۆ دابینكردنی ئاویی عیراق.