بەغداد – INA
جینین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەكگرتوەكان لە عێراق ئەمڕۆ شەممە تەئكیدی لە گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست و بەپەلە سەبارەت بەئاوەرەكانی سوریا كردەوە .
پلاسخارت لەكۆنگرەیەكدا كە سەنتەری رافیدەین بۆ لێكۆڵینەوە ئەمڕۆ شەممە رێكخستبوو، ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، راگەیاند: لەماوەی دوو مانگی رابردوودا لە نێوان حكومەتی عیراق و نەتەوەیەكگرتوەكان چەندین دانیشتن و گفتووگۆ كراوە بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان, وتیشی: ئەگەر پێویست بكات دەبێت هەندێك كەسی ئاوارەی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا دادگایی بكرێن.
ئاشكراشیكرد: هەندێك لە پێشكەوتنەكان شایەنی ستایش و پشتگیری تەواوی نەتەوەیەكگرتوەكانە، وتیشی: كاری بە كۆمەڵی یەكلاكەرەوە پێویستە سەبارەت بە پرسی ئاوارەكانی باكوری خۆرهەڵاتی سوریا.
هاوكات قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق تەئكیدیكردەوە: كە زۆربەی فەرماندەكانی داعش لە زینداندان.
قاسم ئەعرەجی لەكۆنگرەیەكدا كە سەنتەری رافیدەین بۆ لێكۆڵینەوە ئەمڕۆ شەممە رێكخستبوو، لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، راگەیاند: بوونی كەمپی هۆل لە خۆرهەڵاتی سوریا مەترسیەكی جدیە، وتیشی: زیاتر لە 12 هەزار تیرۆریست لە زیندانی هێزەكانی سوریای دیموكراتدا هەیەو داعش هەوڵدەدات بۆ شكاندنی ئەو زیندانانە.