زاملی: پێویسته‌ هه‌موو بیردۆزه‌كانی شه‌هید له‌به‌رچاومان دابنێین

سیاسی
  • 9-04-2022, 12:23
  • +A -A

    به‌غداـ INA


    جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق حاكم زاملی پرس و سه‌ره‌خۆش خۆی ئاراسته‌ی جیهانی ئیسلامی و عێراقییه‌كان و ماڵباتی ئاڵ سه‌در ده‌كات به‌بۆنه‌ی یادی ساڵانه‌ی شه‌هیدكردنی فه‌یله‌سۆفی سه‌رده‌م سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در و خوشكه‌ بێگه‌رده‌كه‌ی ئامینه به‌ده‌ستی چه‌ته‌كانی به‌عسی سه‌ته‌مكار.

     زاملی له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌ وتێدا" ده‌لێت پرسه‌ وسه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی جیهانی ئیسلامی و گه‌لی عێراق ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ی یادی شه‌هیدكردنی فه‌یله‌سۆف و بیرمه‌ندی سه‌رده‌م سه‌یدی شه‌هید محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در "خوابه‌پیرۆزرابگرێت" وخوشكه‌ بیگه‌رده‌كه‌ی ئامینه‌ ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌یان لێبێت، ئه‌م یاده‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ له‌ناوچوونی ده‌سته‌ڵاتی سته‌مكارو تاغۆتی به‌عسی سه‌ددامی.

     هه‌روه‌ها زاملی راگه‌یاند" ئه‌مڕۆ عێراق زۆر پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر رێبازی و رێچكه‌ی فه‌رمانده‌ و ره‌مز و موجاهیده‌كان بروات كه‌خۆیان ته‌رخانكردبوو بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی یه‌یڤی الله و به‌رگریكردن له‌ئایین و عه‌قیده‌ و نیشتیمان وه‌كو سه‌ماحه‌تی شه‌هید ئه‌لسه‌دری یه‌كه‌م كه‌ژیانی خۆی له‌پێناو ئازادی و كه‌رامه‌تی گه‌له‌كه‌ی به‌خش كرد.

     جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان وتی" ئێمه‌ به‌هه‌موو ئازاره‌وه‌ یادی شه‌هیدكردنی ده‌كه‌ینه‌وه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر ئێمه‌ هه‌موو بیردۆزه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له‌گه‌ڵ مانای به‌رزی و باشی ده‌روون و هه‌وڵوێسته‌ قاره‌مان و وانه‌كانی له‌رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی سته‌مكار و تاغۆت له‌به‌رچاومان دابنێین كه‌بووه‌ مۆم و فندێكی گه‌ش بۆ هه‌موو شه‌هیده‌كانی عێراق، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر تاغۆتی سه‌ددامی راوه‌ستاون.

     زاملی ئاماژه‌ به‌وه‌شی داوه‌" كه‌مترین قوربانی كه‌ئه‌مڕۆ عێراقییه‌كان پێش كێش به‌ره‌مز و فه‌رمانده‌كانی بكه‌ن، پێگیربوونه‌ به‌رێبازیان له‌ره‌تكردنی هه‌موو ته‌به‌عییه‌ك" به‌دواكه‌وتنیك بۆ ئه‌ویتر و به‌رگریكردن له‌كه‌رامه‌تی وڵاتی خۆیان  و هه‌وڵدان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاست و ناوده‌نگ و پێشكه‌وتن وڵات له‌نێوان وڵاتانی جێهانی و سوودوه‌گرتن له‌م خه‌زێنه‌ مرۆڤایه‌تی و زانستی و جیهادیه‌ بۆ ئه‌نجامدانی گۆرانكاری و چاكسازی راسته‌قینه‌ له‌و واقیعه‌ی كه‌ئێمه‌ ئه‌مڕۆ له‌ناوی ده‌ژین و به‌شداریكردنێكی رژدیان هه‌بێت له‌بیناكردنی وڵات و رزگاربوون له‌گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران.