به‌غداـINA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق دوێنی راگه‌یاند كه‌ئاسانكاری بۆ چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ته‌شرین له‌ئه‌ڵمانیا ده‌كات.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌حمه‌د سه‌حاف له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپییه‌ك به‌ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی ( INA) كه‌تووه، راگه‌یاند" بالیۆزخانه‌ی كۆماری عێراق له‌ئه‌ڵمانیا پێشوازی له‌برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ته‌شرین وئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیان كردووه كه‌له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه نێردراون مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له‌نه‌خۆشخانه‌كانی ئه‌م وڵاته.
هه‌روه‌ها سه‌حاف وتی" بۆ به‌ده‌نگه‌وه‌هاتن و جێبه‌جێكردنی راسپارده‌كانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران، بالیۆزی عێراق له‌ئه‌ڵمانیا ته‌كیدی له‌سه‌ر كاری رژدی حكومه‌تی عێراقی كردۆته‌وه كه‌هه‌موو ئاسانكاریه‌كان بۆ برینداره‌كان پێش كێش ده‌كات بۆ هاتن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری له‌زووترین كاتدا.ئه‌مه‌و سه‌رۆك وه‌زیران مسته‌فا كازمی له‌كاتی پێشوازیكردنی له‌كۆمه‌ڵێك له‌برینداره‌كانی خۆپیشاندانه‌كانی ته‌شرین له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیان پێش گه‌شتكردنیان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری وبه‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كهلهنووسینگهكهی بڵاوكراوه و ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی ( INA) وه‌رگرتووه" كازمی وتووه" حكومه‌تی عێراق په‌یمانی خۆی جێبه‌جێكردووه وداوای ئه‌وانیش قبۆلكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراق چاره‌سه‌ری وه‌ربگرن.