ئەمشەو پاڵەوانی باسكەی نایابی عێراق یەكلادەبێتەوە

وەرزش
  • 9-04-2022, 11:19
  • +A -A

    هه‌ولێر INA
      
    ئەمشەو كاتژمێر  9:30 لە هۆڵی شەعب لە شاری بەغدا یاری بەغدا گەڕانەوەی باسكەی نایابی عێراق لە نێوان شوڕەتە ونەوت بەرێوەدەچێت وپاڵەوانی خولەكە دەست نیشان دەكرێت، شایانی باسە ئەنجامی یاری چوونی ئەم دوو یانەیە هەفتەی رابردوو بەرێوەچوو بە سەركەوتنی یانەی نەوت بەسەر شوڕتە بە ئەنجامی (63-55)، بڕیاریەشە ئەمشەو یاری یەكلاكەرەوە بێت بۆ هەردوو یانە و پاڵەوانی باسكەی نایابی عێراق دەست نیشان بكرێت.
    جێگای ئاماژەكردنە لە رێكەوتی 21-12-2015  تا یاری رێكەوتی 5-4-2022 یاری چوونی پێش كۆتایی ،هەردوو یانە شوڕتە و نەوت (31) جار رووبەڕووی یەكتربوونەوە،بەڵام باڵادەستی نەوت زۆر دیار وئاشكرایە،یانەی نەوت (24) سەركەوتنی بەسەر شوڕتە تۆمار كردووە،لەبەرانبەردا یانەی شوڕتە تەنها (7)  سەركەوتنی بەسەر یانەی نەوت تۆماركردووە.