به‌غداـ INA
دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆكی كۆماری عێراق ئه‌مرۆ شه‌ممه داوای یه‌ك ده‌نگی له‌پێناوی بینیاتنانی وڵات كرد.
ساڵح له‌وتویتێكدا له‌یادی شه‌هیدكردنی سه‌ید محه‌مه‌د باقر ئه‌لسه‌در كه‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه ده‌ڵێت" له‌یادی شه‌هیدكردنی ئیمام ئه‌لسه‌در دا، به‌شانازیه‌وه یادی هه‌ڵوێسته شه‌ره‌فمه‌ندانه‌ی شه‌هید سه‌در كه‌له‌پێناوی شه‌هیدبووه و دوا وته ره‌وانه‌كانی ده‌كه‌ینه‌وه كه‌ئه‌مڕۆ چه‌ند پێویستمان پێیه‌تی.
هه‌روه‌ها داوای كردووه" با په‌یڤه‌تان له‌پێناو عێراقیكی ئازاد یه‌ك بێت، كه‌هاوڵاتی تێدا به‌جیاوازی نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به‌كانی هه‌ست به برایه‌تی بكه‌ن و هه‌مووش به‌شداربن له‌به‌رێوه‌بردنی وڵاتی خۆیان و بیناكردنی.