بەدواداچون – INA
وەزارەتی بەرگری ئەمریكا رایدەگەیەنێت: خۆیان لە زیادبوونی گرژییەكان لەگەڵ روسیا دەدەن و ئەوان روسیا وەك وڵاتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمی لەبەرچاودەگرن.
جۆن كێربی وتوبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پنتاگۆن) رایگەیاند: ئێمە بەشێوەیەكی یەكلاكەرەوە ئەوە روتدەكەینەوە كە هیچ كارێك ناكەین بە خێرایی پێویست بۆ پشتگیری ئۆكرانیا.
رونیشیكردەوە: لەهەمانكاتدا رەچاوی ئەوە دەكەین روسیا دەوڵەتێكی خاوەن چەكی ئەتۆمیە و تێگەیشتنی رونمان بۆ شێوازی بیركردنەوەی فلادیمێر پۆتن هەیە.
وتیشی: خۆلادان لە تاودان بەشێكە لە پاراستنی ئاسایشی ئەمریكا و وەزیری بەرگری لوید ئۆستن بە وردی گرنگی بە كێشەكە دەدات.