بەغداد ـ INA
بانکی ڕافیدەین ئەمڕۆ شەممە قەرزی 150 ملیۆن دیناری بۆ کڕینی یەكەی نیشتەجێبوون ڕاگەیاند.
بانکی رافیدەین لە بەیاننامەیەكدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) كەوتوە، ڕایگەیاند: قەرزی 150 ملیۆن دیناری دەدەن بۆ کڕینی خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون بە سودی لەسەدا ٤، ئاماژەی بەوەشدا: مامەڵەی قەرز بۆ کڕینی خانوو و یەكەی نیشتەجێبوون لەڕێگەی لقەکانی بانک لە بەغداد و پارێزگاکانەوە دەكرێت.