بەغداـINA
لە گفتۆگۆیەکی تەلەفۆنی نێوان وەزیری دەرەوەی عێراق و ئێران ئەمرو رۆژی هەینی دوا پێشهاتەکانی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی ودانوستانی دۆزی ڤیەنا و جەنگی ئوکرانیا باسکران.
وتەبێژی وەزیری دەرەوەی عێراق؛ ئەحمەد سەحاف لە راگەیندراوێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی عێراقی (INA) کەوتوە؛ را گوڕینەوەیێک نێوان فوئاد حسین و حسێن امیر عبداللهیان ئەمرو بەڕێگای تەلەفۆنەوە کراوە؛ لەسەر کۆمەڵێک گرفتی گرێداوی هەردوو وڵات؛ هەروەها سەحاف وتیشی هەردو لا تەکیدیان لەسەر کۆمەڵێک خاڵ کردووە کە بە نزیک ترین کات کۆببنەوە و چارەسەری ئەو گرفتانە بکەن کە دیاریان کردوە.
هەروەها هەردوولا باسیان لەو کارانەیان کردووە بەمەبەستی پێش بردنی ئەو پرۆژانەکە دیاریان کراون لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و جیهانی . هەروەها
وەزیری دەروەی عێراق پیرۆزبایی لە وەزیری ئێران کردووە بەبۆنەی ساڵی نۆێی ئێرانی ومانگی رەمەزانی پیرۆز.
هەروەها ئەو بابەتانەی کەلەکاتی سەردانی حوسێن بۆ رووسیا کە لە گەل سێرگی لاڤرۆڤ باسیان کردوە و جەنگی ئۆکرانیا تاتوێکراون. هەردوو وەزیری دەرەوەی عێراق وئێران بە پێویستیان زانیوە کە بەزووترین کات کار لەسەر ئەو گرفتانە بکەن کەپەیوەستە جیهانی ئێسلامی و ئارامی ناوجەکە؛ هەردوولا لەسەر ئەو خالانە ڕێکەوتن کە دیاریان کردوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا کۆببنەوە.