بەغداـ INA
حەمید ئەلغەززی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ هەینی ڕاگەیاند کە ڕەزامەندیان دەربڕیووە لە سەر تەواوکردنی هەموو پرۆژەکان لە باشوری پارێزگەی ناسریە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی حەمید ئەلغەززی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەینراوێکدا بەلاویکردەوە کە کوپیەکی دەست هەوالی ئاژانسی عیراقی کەوتوه تیادا هاتوە کە جاوی بە سەرۆک هۆزەکانی پارێزگای ناسریە کەوتوە لەوجاوپێکەوتنەدا گفتوگوکرا لە بارەی خزمەتگوزاریەکانی ئەو پارێزگایه هەروها ڕەزامەندی دەڕبریوە بو تەواوکردنی زورێک لە پڕۆژە خزمەتگوزارەیەکان وەکو نەخوشخانەی ئەل کارما و بازاری شیوخ و قوناغی دووەمی ئاو وئاوەروەکان و پڕوژەی ئاوی خواردنەوە هەروەها کار لە سەر قوناغی دووەمی بەندەری پڕوژەی کارما دەکەن.
ئەلخەززی ئەوەشی خستەروو ، کە ڕەزامەندی دەربریوە کە کار لە سەر بەهێزکردنی ژێرخانی ئەم پارێزگایە بکرێت وەکو کەرتی کارەبا و ڕێگاوبان و دروستکردنی قوتابخانە و تەواوکردنی پڕۆژە کونەکان.