بەغداد/INA
سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەیید عمارالحکیم ئەمڕۆ هەینی دەسپێشخەریەکی خستە ڕووبۆ کۆتاییهێنان بەحاڵەتی داخرانی سیاسی ،
حکیم لەمیانەی ووتارێکیدا بەبۆنەی سینزەیەمین ساڵیادی کۆچی دوایی (السید عبدالعزیز الحکیم ) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوداچوونی بۆکرد ووتی
من لەپێگەی هەستکردن بەبەرپرسیارێتی ڕەوشتی ونیشتیمانی بانگهێشتی ئەو هێزەسیاسیانە دەکەم کەنوێنەرایەتی گەورەترین پێکهاتەی کۆمەڵایەتی دەکەن وهەموو هاوبەشانمان لەم نیشتیمانەدا کەهەوڵی دەربازبوون بدەن لەم چەقبەستنە سیاسیە ئەویش بەپەیرەوکردنی ئەم خاڵانەی خوارەوە :
١-دانیشتنی هەموولایەنەکان لەسەر مێزی گفت وگۆ بەبێ مەرجی پێشوەختە .
٢-ناساندنی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی بەپێی دەستور لەگوزەرگەی ئەو هێزانەی گەورەترین فراکسیۆنی
کۆمەڵایەتی پێکدەهێنن
٣-یەکلاکردنەوەی سەرۆکایەتیەکە بەلێکتێگەیشتن و
مامەڵە کردن لەگەڵ پاڵێوراوی
زۆرینەی سوننەو زۆرینەی کوردوزۆرینەی شیعی تاکو هەموو زۆرینەکان خاترجەم ودڵنیابن جەختیش بکرێتەوە سەرئەوەی کە ڕەتکردنەوەی
پاڵێوراوی لایەنێک مانای دابڕان نییەوبەڵکو ڕەخساندنی دەرفەتە
٤-داڕشتنی بەرنامەیەکی سیاسی و خزمەتگوزاری بۆحکومەتی داهاتوو ودیاریکردنی سەقفێکی
کاتی بۆجێبەجێکردنی ودەستنیشانکردنی پێوەرگەلێک
بۆهەڵبژاردنی تیمی وەزاری حکومەتی داهاتوو .
٥-دابەشکردنی ڕۆڵەکان،هەرلایەنێک خواستی بەشداری هەبێت لەحکومەتی زۆرینە پێویستە بەرپرسیارێتی بگرێتە ئەستۆ وپابەند بێت بەبەرنامەحکومییەکەوە
٦-زۆرینە دەبێت پەیمان بدات
کە ئاسایش وئەمنییەت بۆ ئۆپۆزۆسۆن دابین بکات وتوانای
بەشداریان بۆبڕەخسێنێت لەلێژنە پەرلەمانییەکاندابۆڕاییکردنی ئەرکەکانیان وهەروەها پێویستە پەیمان بدەن بە پەکنەخستنی پەرلەمان وئامادەگی چڕو ڕەخساندنی دەرفەت بەرامبەر بە زۆرینە بۆ تەواو کردنی شایستە دەستووریەکان
٧-زۆرینەو ئۆپۆزۆسیۆن پێویستە هەمیشەڕاوێژ ی بونیادنەر بەیەکدی بکەن
دەربارەی دۆزە سەرەکیەکان
٨-وازهێنان لەمشتومڕو گفت وگۆی نەرێنی لەسەرسەکۆی میدیاکاندا ونەلکاندنی ناو وناتۆرەو یەکدی بەخائن دانان
وتاوانبارکردن ،ولەم پێگەیەدا سەرجەم دام ودەزگا کانی ڕاگەیاندنی حکومی وناحکومی
بۆرێککەوتن لەسەر بەڵگەنامەیەکی نیشتمانی کەهەموولایەک پێوەی پابەندبن
بۆبەرەنگاربوونوەی کینەو بوغزو تاوانبارکردنی یەکتر
٩-پەیڕەوکردنی چاکسازی حکومی وەک بابەتێک بۆ ململانێی سیاسی لەکار ولەگووتاردا ،باهەمووکیانێکی سیاسیش بۆچوونی ئابووری و
ڕۆشنبیری وسیاسی وگەشەیی وئەمنی خۆی بەرامبەر بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بخاتە ڕوو
باووتەبێژە سیاسیەکان کە نوێنەرایەتی لەکیانەکانیان دەکەن گوزارشت لەڕوانگەو بیروبۆچوونەکانیان بکەن
دەربارەی ڕێگاچارەکان
و دەستنیشانکردنی خاڵەکانی هێزو لاوازی تیایاندا وبواریش بۆ
ڕای گشتیش بڕەخسێنرێت تاکو ئاگاداری پلان وبەرنامەکان ببێت